Accessibility links

خەبات عەبدوڵا: گومانم هەیە کورد نەتەوەبێت هەر نەبێت لە باشوردا


هەرێمی کوردستان کە تووشی شکستێکی سیاسی و سەربازی و ئابووری بووەتەوە، ئێستا چارەنووسی هەرێمەکە کەوتووەتە بەر شاڵاوی داوا یەک لە دوایەکەکانی حکومەتی عێراقی، کە دەیەوێت هەڕێمی کوردستان تا بۆی بکرێت بچووکتری بکاتەوە، سیاسییەکانی هەرێمەکەش هێشتا ناروونە بڕیاری چی دەدەن.

لەم وتوێژە لەگەڵ نوسەرورۆشەنبیر خەبات عەبدوڵا ، جیا لە هەر شیکردنەوەیەکی تر ئەو لای وایە دۆزی کورد لە باشوور رووی لە کۆڵانێکی داخراوە، پێشی وایە لەو پارجەیە کورد وەکو نەتەوە کاری نەکردووە، دەشڵێت "نەتەوە یی بوون وەک زمانی هاوبەش و خاک و مێژووی هاوبەش نا بەڵکو وەک بوونی خەونی هاوبەش کە لە هەرێمی کوردستان نەبووە."

لەدریژەی وتەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو شکستەی بەسەرماندا هاتووە، شکستی کۆی کایەی سیاسی و جڤاکی بووە، رووبەڕووی هەموو کۆمەڵگا بووەتەوە، لەسەرێکی تریشەوە "تێکشکاندنی غروری سیاسی کورد بووە."

هەرچی سیاسی کوردە بە تایبەتی ئەوانەی لە پرۆسەی ریفراندۆم بەرپرس بوون، گلەیی لە رۆڵی ئەمریکا دەکەن، تا رادەیەکیش خەڵک دەجوڵینن بۆ تۆغ کردنەوەی ئەو سەرنجە، لەو بارەیەوە خەبات عەبدوڵا دەڵێت "کورد لە 2003 ەوە بەهەڵە لێکدانەوەی بۆ پەیوەندی خۆیان وئەمریکا کردووە، گلەیی لە ئەمریکا کردن هیچ مانایەکی نییە، کورد بۆ گلەیی لە خۆی ناکات کە هێشتا نەیتوانیوە لە ئاستی نێوخۆی خۆیدا یەک گوتار بێت."

لە وتوێژەکە باسی چارەنووسی گفتوگۆی نێوان هەرێم و ناوەند کراوە کە بەلای خەباتەوە، هیج ئومیدێکی لەسەر دروست ناکرێت، تاوەکو "ئەو ئەقڵییەتە زاڵ بێت، حوکم کردنی زۆرینەیەکی شیعە لەسەر کەمینەکان، هەروەها ئێستا حکومەتی ناوەند خەریکی داگیرکردنی کوردستانە نەوەکو جێبەجی کردنی دەستوور، هەر گفتوگۆیەک روو بدات بێ ئاکام دەبێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:26 0:00

XS
SM
MD
LG