Accessibility links

ئیشخان مەلکۆ: وەک سەردەمی داعش دەبێت کرستیان و ئێزدی ناوچەکانی خۆیان لەبەر حەشدی شەعبی جێبهێڵن


ناوچەی نێوان هەردوو پارێزگای موسڵ و دهۆک کە بە ناوچەی دەشتی موسڵ ناودێردەکرێت، خەڵکی کرستیان و ئێزدی و موسڵمان و شەبەکی تیایدا دەژین. ئەم ناوچەیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش خەڵکەکەی دووچاری ماڵوێرانیـیەکی زۆربوون. ئێستاش بەهۆی ئاڵۆزی و گرژیـیەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئەم ناوچەیە جارێکی دیکە کەوتووەتە بەر مەترسیـیەوە.

ئیشخان مەلکۆ، ئەندامی ئەرمەنی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک دەڵێت ئێستاش کرستیان و ئێزدی دەشتی موسڵ لەبەر هاتنی حەشدی شەعبی و لەشکری عێراق دەبێت ناوچەکەیان جێبهێڵن.

XS
SM
MD
LG