Accessibility links

زانا ڕۆستایی: ڕاگەیاندنەکەی دادگای باڵای عێراق لە وەڵامدانەوەی داوایەکی حکومەتی عێراق بووە


ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق دەڵێت بەیانـنامەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بارەی سکاڵاکانی پەیوەست بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، وەڵامدانەوەی داوایەکی حکومەتی ناوەندی عێراق بووە.

زانا ڕۆستایی کە لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی پەرلەمانتارە، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقیشە، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی دوێنێ چوارشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق داوایەکی ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدراڵی کردبوو بۆ پەلەکردن لە دەرکردنی بڕیارەکەی سەبارەت بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت دادگا وەڵامی داوەتەوە و گوتویەتی بۆیە هەتا ئێستا بڕیاریان دەرنەکردووە، چونکە لایەنی سکاڵا لەسەرکراو کە هەرێمی کوردستانە، هەتا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە، وە هەتا ئەوانیش لە بەردەم دادگا قسەی خۆیان نەکەن دادگا بڕیاری خۆی نادات.

ڕۆستایی ئاماژە بۆ ئەوەش کرد دادگای باڵای فیدراڵی هەتا ئەندازەیەکی باش بێ لایەنی خۆی پاراستووە و پـیشەیـیانە کاری کردووە.

XS
SM
MD
LG