Accessibility links

شادومان مەلا حەسەن: ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی ڕاست نەبوو

  • Haider Kareem

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ڕاگەیاندنێـکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوان پـێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کرد و لەسەر بنەمای دەستوری وڵاتەکە وتووێژ لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان. هەر لە ڕاگەیاندنەکە بڕیاری سڕکردنی ئاکامەکانی ڕیفراندۆمەکەی 25 ی مانگی نۆ دراوە.

شادومان مەلا حەسەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕیفراندۆمەکە لە بنەڕەتدا تەندروست نەبوو و پێوەرەکانی ئەو ڕیفراندۆمانەی تیادا نەبووە کە لە جیهاندا پـێشتر خەڵکانی دیکە کردوویانە و بوونەتە خاوەن دەوڵەتی خۆیان.

XS
SM
MD
LG