Accessibility links

مێزگرد: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و ئاکامەکانی

  • یه‌حیا به‌رزنجی

پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان لە 25 ی مانگی نۆ ڕیفراندۆمێـکی ئەنجام دا بۆ سەربەخۆیی، کاردانەوەیەکی توندی لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە لێکەوتەوە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم پـێشبینیان نەدەکرد. ئەویش لە ماوەی دوو ڕۆژدا زۆربەی ناوچە کێشە لەسەرەکانی کۆنترۆڵکرد.

ئەم ئاکامە هەرێمی کوردستانی دووچاری تراتیژیا و شکستێکی زۆر ناخۆش کرد. بۆیە گرنگە قسە لەسەر کون‌وکەلەبەری ئەو شکستە بکرێت و لە لایەن خەڵکی بە ئاگاوە باس لە هەڵە و کەم‌وکورتییەکان بکرێن و باس لە رێگا جارە و هەوڵدان بۆ دروستکردنەوە دەرچەیەک بۆ ئەو قەیرانانە کە رەنگە بەرەو خراپتربڕوات، ئەمەش لە کاتیکدا کورد لەو هەموو دۆستەی کە هەیبوو بە تەنها ماوەتەوە.

یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا مێزگردێکی لەم بارەیەوە سازکرد و تیایدا ئەم بەڕێزانە بەشداریان کردووە:

دکتۆر سەردار عەزیز، رۆشنبیر و شیکەرەوەی سیاسی.
سەردار موحەمەد، سەرنوسەری رۆژنامەی ئاوێنە.
رەحمان غەریب، بەرپرسی سەنتەری میترۆ.

گوێبیستی ڕاوسەرنجی میوانەکانی دەنگی ئەمەریکا بن لەو دۆزەی کە میدیای کوردی لە هەرێمی کوردستان تێی‌کەوتووە، وەک میوانەکان کە لەسەری کۆکبوون، میدیایەک پارەیەکی زۆری لە پشتە، بەردەوام خەریکی گۆڕینی چیرۆکی ڕووداوەکانە لە خەڵکی.

XS
SM
MD
LG