Accessibility links

بەرپرسی لیوای زێرەڤانی: ئەگەر پێشمەرگە لە پردێ بەرگری نەکردایە سوپای عێراق و حەشد دەهاتنە ناو هەولێر


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی چوونە ناحیەی(پردێ)ی نزیک هەولێر و لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە ڕوبەڕووی یەکتر بونەوە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕووبەڕوبونەوە و شەڕ بەردەوامە.

لیوا سالار تەیمور بەرپرسی هێزەکانی زێرەڤانی لە ناحیەی پردێ بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عیراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی هاتونەتە ناو ناحیەی پردێ و وەک زێرەڤانی ڕوبەڕوویان بوینەتەوە و تا ئێشتاش شەڕ بەردەوامە.

بەرپرسی هێزەکانی زێرەڤانی وتیشی"ئەگەر ڕوبەڕوویان نەبوینایەتەوە ئەوا هێزە عیراقیەکان و حەشدی شەعبی دەهاتنە ناو هەولێر و ئێستا شەرەکە(٤٥)کم لە شاری هەولێرەوە دورەو ڕێگەیان پێنادەین پێشرەوی زیاتر بکەن.

لیوا سالار تەیمور ئەوەشی وت" زیانێکی زۆرمان لە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی داوە و هێزەکانی ئێمە بەبەراورد لەگەڵ ئەوان زیانمان زۆر کەمە."

XS
SM
MD
LG