Accessibility links

حاکم لەتیف: هیوادارم حکومەتی هەرێم کارتی فشاری هەبێت


گۆڕانکاورییەکانی پاش ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان جێی ئاماژە و بایەخی زیاترن، بەشێک لە چاودێران و شرۆڤەکاران سەرباری نیگەرانیان لە کۆمەڵێک هەڵوێستی توندی ئیداریی و یاسایی حکومەتی عێراق هەیە، بەڵام کۆمەڵێک پرسیار و شرۆڤەکاریی دیکە هەن کە سەنگ دەخنە سەر بینین و لێکدانەوەی لایەنە جیاوازەکانی ئەم کێشەو گرفت و هەڕەشانەی کە رووبەڕووی هەرێمەکە و هاوڵاتیان و ژیانی گوزەرانی خەڵک دەبنەوە.

ئایا کورد لە بەرامبەر ئەو فشارانەی وڵاتانی دراوسێ و خودی حکومەتی ناوەندی عێراق چ کارتێکی فشار یان چ پەرچەکردارێکی یاسایی و ئاکادیمی هەیە بۆ بەگریکردن لەمافەکانی خۆی و هاوڵاتیان؟ ئایا ئەم سزایانەی عێراق سزای بە کۆمەڵی خەڵکە یان سزادانی ئیداریی و یاسایی کاربەدەستان و بەرپرسانی کوردە لەهەرێمەکەدا؟

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەم پرسە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ مامۆستای زانکۆ لە بواری یاسای دەستوریدا حاکم شێخ لەتیف دا سازکردووە.

حاکم لەتیف دەڵێت "سزادانی فەرمانبەران قسەیەکی ناڕەوایەو سزادانی بە کۆمەڵە."

دەشڵێت "ئەگەر ئەم ریفراندۆمە تاوانیش بێت، ئەوا ئەو فەرمانبەرە ئاساییانە ناگرێتەوە کە چون بۆ دەنگدان."

سەبارەت بە لێپێچینەوە لە پارەوپولی بەرسانی کورد و ئاستی ململانێ و ناکۆکییەکان حاکم لەتیف دەڵێت "گەڕان بەدوای پارەو پولی بەرپرسەکان هیواخوازی هەموو تاکێکی کوردە، قسەیەکی کوردی هەیە دەڵێت ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە بۆر."

دەشڵێت "لە ململانێ و ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا هەر هاوڵاتی زەرەرمەند بووە، لەوانەیە ئێستا هەموو بەرپرسانی هەرێم فرۆکەی خۆیان هەبێت."

هەروەها دەشڵێت "هیوادارم حکومەتی هەرێم کارتی فشاری هەبێت." و هاوکات "چەندین ساڵە کوردستان بە هەڕەمەکی بەڕێوەبراوە."

XS
SM
MD
LG