Accessibility links

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی: فڕۆکەخانەکان دەزگای سیاسی نین

  • یه‌حیا به‌رزنجی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت پـێیان سەیرە لەم کاتەدا حکومەتی ناوەندی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتیـیەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی داوە.

تاهیر عەبدوڵڵا لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی فڕۆکەخانەکان دەزگای خزمەتگوزاری گشتین نەک دەزگای سیاسی، بەڵکو بۆ خزمەتگوزاری هاوڵاتیانە نەک بۆ خزمەتگوزاری لایەنێک، بۆیە پـێویسە ئەم بڕیارە پـیاداچوونەوەی پـیادابکرێت بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی خەڵکانی عێراق بێت و بە خەڵکانی هەرێمی کوردستانیشەوە.

XS
SM
MD
LG