Accessibility links

بەهجەت ئەڤداڵ: ریفراندۆم هەر ئەنجام دەدرێت


برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ جەنگی دژی داعش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند ”بارزانی داوایی بەدیلی دەکرد ئێمە لەگەڵ عێراق و بەرپرسانی هەرێم کفتۆگۆمان کرد، بۆ ئەوەی بەدیلی گونجاو پێشکەش بکەین لەئێستادا بەدیلەکەمان داوەتە بارزانی و چاوەڕوانی وەڵامین”.
برێت مەکگۆرک سەبارەت بەکاراکردنەوەی پەرلەمانیش رایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان تائیستا هیچ کۆبونەوەیەکی نەکردەوە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە هیچ یەکریزیەک لەبارەی ریفراندۆمەوە لەنێوان حیزبە کوردیەکان بونی نیە، ئەو وتیشی ”ئەمریکا هەمیشە داوایی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کردوە، هیوادارم کاتێک پەرلەمان کارادەبێتەوە حیزبە کوردیەکان پێکەوە کار بکەن”.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە هیچ هێزێکی نێو دەوڵەتی و ناوچەی نییە پشتیوانی ڕیفراندۆم بکات و هیچ هێزێک لە ئەندامانی هاوپەیمانێتی جەنگی دژی داعش پشتیوانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ناکات.
بەڵام بارزانی هەر دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ برێت مەکۆرگ و نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری فەرەنساو بەریتانیا و ئەڵمانیا لە زاخۆ لەبەردەم جەماوەرێکی گەورەدا رایگەیاند کە ریفراندۆم هەر ئەنجامدەدەیەن لە وادەی خۆیدا...

ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتووێژێکی لەگەڵ بەهجەت ئەڤداڵ کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک سازکردووە...

بەهجەت باس لە نەهامەتییەکانی کورد دەکات بەدەست دەسەڵاتە یەکلەدوایەکەکانی عێراقەوە، هاوکات دەڵێت "بڕیاری ریفراندۆم بڕیاری کەسێک یان حیزبێک نیە، ئەڤە بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی کوردستانە...."

دەشڵێت "ریفراندۆم هەر ئەنجام دەدرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:09 0:00

XS
SM
MD
LG