Accessibility links

برێت مەکگورک لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانى هەرێم کۆدەبێتەوە


Barzani

نزيک دەبينەوە لەو وادەيەى کە بەرپرسە باڵاکانى هەرێمى کوردستان بۆ رۆژى ريفراندۆم دەستنيشانى کردوون لەمبارەيەوە دەيان بەرپرسى باڵاى عێراق و ناوچەکە و جيهانى سەرەدانى هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ بابەتى پرۆسەى گشتپرسى دواين سەرەدان برێت مەکگورک نوێنەرى دونالد ترەمپ سەرۆکى ويلايەتە يەکگرتووەکانى ئەمەريکا بۆ‌ هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژى داعش بوو ناوبراو بەسەردانێک گەيشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە‌ ، لەبارەى دەنگوى دواخستنى ريفراندۆم ياخود ئەنجامدانى لەکاتى خوى و سەرەدانى برێت مەکگورک ، محەمەد ئيلخانى نوێنەرى پارتى گەشەپێدانى تورکمانى کوردستان لە کۆميتەى ريفراندۆم بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت ئامادەکارى کراون بۆ ئەنجامدانى ريفراندۆم و لەکاتى خوە بەڕێوە دەچێت .

جۆلانەوەى نەخێر لە ئێستادا لێرە و لەوێ لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانياندا‌ پێيان وايە گەر ريفراندۆم بکرێت هەرێمى کوردستان ڕووبەڕووى هەڕەشە و مەترسى گەورەى ناوچەکە دەبێتەوە و دەڵێن نەخێر لە ئێستادا بۆ پرۆسەى ريفراندۆم ، لەمبارەيەوە ڕابون مەعروف وتەبێژى جولانەوەى نەخێر لە ئێستادا بۆ ريفراندۆم بە دەنگى ئەمەريکا لە بارەى هاتنى شاندى ئەمەريکى و کۆبوونەوەيان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانى هەرێمى کوردستان دەڵێت ئەمەريکا دژى درۆست بوونى شەڕ و ئالۆزيە لەناوچەکە بويە پێى وايە پرۆسەى ريفراندۆم دوابخرێت.

شايەنى باسە مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ نوێنەرانى ئەمەريکا و ئەڵمانيا و فەرەنسا و نەتەوە يەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەدايە و مژارى سەرەکى کۆبوونەوەکەيان گشتپرسى هەرێمى کوردستانە.

XS
SM
MD
LG