Accessibility links

کاوە محەمەد: بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لەسەر ڕیفراندۆم هەڕەشەیەکی لەشکری تیادا بوو لابرا


سەرباری ئەوەی پرسی ریفراندۆم وەک یەکێک لەمافە رەواو هەرە بنچینەییەکانی گەلانی دنیاو پێکهاتە جیاوازەکانە بۆ پێکەوەژیان یان دروستکردنی قەوارەیەکی سەربەخۆ، بەڵام هێشتا ئەم پرسە لەبەشێکی جیهاندا بە ترس و مەترسی لێیدەڕوانرێت. هاوکات گرژی و ئاڵۆزییەکان ناو عێراق و گرفتە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستانیش تێکڕا لەبەردەم بارگرژی و هەڵوێستی تونددایە. لەدوا دەرئەنجامدا سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تیایدا بە زۆرینەی دەنگ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.

هاوکات پەرلەمانی عێراق حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پابەندکرد بە گرتنەبەری رێوشوێن بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق.

پەرلەمانتارە کوردەکان داوایان کردووە پرسەکە لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە یەکلایی بکرێتەوەو کۆمەڵێک رەخنەو سەرنجیان هەبووە؛ بەڵام پەرلەمانتارانی دیکەی عێراق گوێیان لە داواکارییەکەیان نەگرتووە و ئەوانیش هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ پەرلەمانتاری کورد لە بەغددا کاوە محەمەددا سازکردووە...

کاوە محەمەد دەڵێت "خاڵێکی زۆر خەتەرناک و مەترسیداری تیادا بوو کە باسی لەوەدەکرد، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە حەیدەر عەبادییە پێویستە هەموو رێوشوێنێک بگرێتە بەر بۆئەوەی رێگەنەدات ریفراندۆم بکرێت نە لەهەرێم نە لەناوچە دابڕاوەکان."

دەشڵێت "بەڵام ئێمە داوامان کرد کە ئەم خاڵە لاببرێت؛ کە هاتینەدەرەوە قسەمان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانیش کردوو ئەویش بەڵێنیدا ئەم خاڵە دەبێت لاببرێت؛ زۆر خەتەرناکە.... بەپێی زانیاری ئێمە لابراوە."

هاوکات دەڵێت "سەرۆکی پەرلەمان رێگەی نەدا گفتوگۆی ئەم بابەتە بکرێت، ئەو بڕیارە پێشوەخت داڕێژرابوو."

XS
SM
MD
LG