Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: ئاستی ئامادەکاریـیەکان بۆ ڕیفراندۆم لە ناوچە جێ ناکۆکەکان


وەک بڕیاردراوە ناوچە جێ ناکۆکی‌لەسەرەکانیش بەشداری لەو ڕیفراندۆمەدا بکەن کە چاوەڕوان‌دەکرێت لە 25 ی ئەم مانگەدا سازبکرێت، بەڵام بەپـێی کاربەدەستان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک کارەکان لە ناوچەکانی ئەوان کەمێـک دواکەوتوون، ئەمەش بەهۆی درەنگ کردنەوەی ئۆفیسەکانیان بەراورد بە ئۆفیسی شارەکانی دیکە.

هەرچەندە پـرۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم ئاسانترە لە پـرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پـێوستی بە ئامادەکاریەکی تەواو هەیە بە تایبەتی کە بۆ پـرسێـکی وەها گرنگ بێت.

هاوکات ئەندامێـکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هۆشداری دا لە شیانی هێرشی هێزەکانی حکومەتی ناوەندی بۆ سەر شاری کەرکوک لە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە. گوتوشیەتی لە شارۆچکەی مەندەلیش هەڕەشە لە کوردەکان کراوە ئەگەربێت ڕیفراندۆم لەوێ ئەنجام بدەن ئەوا هێرش دەکەنە سەریان.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایە لە ناوچە جێ ناکۆکی‌لەسەرەکان دەتوانرێت ئامادەکاریـیە تەکنیکیـیەکان بکرێن لە کاتێـکدا تەنها کەمتر لە 20 ڕۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە؟

ئایە لەو ناوچانە ئامادەکاری کراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پـێویستی ئاسایشی لەم کاتەی وەک دەڵێن هەڕەشە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە هەیە؟

ئەمە بابەتی بەرنامەی هەلەو واشنتنی ئەم هەینیـیە بوو کە حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێوەی برد و میوانەکان ئەم بەڕێزانە بوون:
محەمەد دوشيوانى، پەرلەمانتارى عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستانو يەکێک لە نوێنەرانى کەرکوک.
نەجيبە نەجيب، پەرلەمانتارى عيراق لەسەر ليستى پارتى دیموکراتی کوردستان.
شێرکۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:18 0:00


XS
SM
MD
LG