Accessibility links

ڕێزان شێخ دلێر: ئاڵا تاڵەبانی بڕیاری لابردنی لە پـۆستی سەرۆکی فراکسیۆن وەک سزا دەبینێت


ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق لەم وتووێژەدا باس لە بڕیاری لابردنی ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات لەسەرۆکایەتی فراکسیۆنەکە لەلایەن جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.

ئەمڕۆدووشەممە دەقی بڕیاری لادانی ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات لەسەرۆکایەتی فڕاکسیۆنی ئەو حیزبە لەپەرلەمانی عیراق بڵاوبوەوە، ڕێزان شێخ دلێر دەڵێت وەک فراکسیۆنی یەکێتی و پەرلەمانتارەکانی ئاگاداری ئەو بڕیارە نەبووین.

هەروەها دەشڵێت دەبوو ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی یەکێتی لەسەر ئەو بابەتە کۆببوایەوە بەڵام کۆبونەوەکە نەکرا، و ناشزانین بۆچی نەکرا، ئاڵا خان و ئێمەش حەزمان دەکرد ئەو کۆبونەوەیە بکرایە چونکە ئاڵا خان خۆی وەک سزایەک ئەم ریارەی مەکتەبی سیاسی دەبینێت.

ڕێزان شێز دلێر ئەوەش دەڵێت کەموکورتی لە مەکتەبی سیاسی وە لە سەررۆکی فراکسیۆن هەبوە بەڵام دەبوو پێشتر مەکتەبی سیاسی بەرنامەیەک دانێت وەک مامەڵەی سەرۆکی فراکسیۆن بەڵام ئەمەی نەکرد بۆیە ئەمەش ڕەنگە بوبێتە هۆی ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆن نەیتوانیبێت بەرنامەی یەکێتی وەک خۆی بگەیەنێت.

ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق، ئەوەش ناشارێتەوە کە کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتی کاریگەری لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی و کێشەی ناو ئەو فراکسیۆنە لە بەغداد هەبووە.

XS
SM
MD
LG