Accessibility links

بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە: هێشتا سوپاى عێراق لە حەویجە نزیک نەبووەتەوە


بریكارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێمی کوردستانی عێراق، ئاشكرایكرد هەتا ئێستا حكومەتى عێراق بە فەرمى داواى لە هێزى پێشمەرگە نەكردووە بۆ ئەوەى بەشداربێت لە هێرشكردنە سەر شارى موسڵ و قەزاى حەویجە.

ئەنوەرى حاجى عوسمان ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش هێزێكە بەرەنگاربوونەوەى پێویستى بەهەماهەنگى هەیە لەنێوان سوپاى عێراق و پێشمەرگە و هاوپەیمانان ."

وتیشى"ئەگەر كاتى هێرش كردن بۆ سەر موسڵ هاتە پێشەوە ، ئەوكات لەگەڵ عێراق و ئەمەریكا هەماهەنگى دەكەین."

پێشتر بەرپرسانى پێشمەرگە ئاماژەیان بەوەكردبوو ، كەپێشمەرگە بەشدارى گرتنەوەى موسڵ دەكات بەڵام لەشەرى گرتنەوەى حەویجەدا بەشدارى ناكات ، بەڵام ئەنوەرى حاجى عوسمان وتى"هێشتا سوپاى عێراق لە حەویجە نزیك نەبووەتەوە تا پێشمەرگە بریارى بەشدار كردن یان بەشدارى نەكردن بدات."

بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە، جەختیكردەوە پێشمەرگە جێ‌ دەستى لەشەرى داعش دا دیارە و بەپلان و بەرنامە كار دەكات.

پێشتر بەرپرسانى وەزارەتى پێشمەرگە بەشدارى كردنیان لەشەرى گرتنەوەى موسڵ راگەیاند، ئەوەش لەكاتێكدایە پەیوەندیەكانى نێوان هەرێم و ناوەند تا رادەیەك ئاسایى بووەتەوە و پێدەچێت بەرپرسانى هەرێم سەردانى بەغدا بكەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG