Accessibility links

کاربەدەستێـکی کورد ڕەتیدەکاتەوە هێزە عێراقیـیەکان دەروازەی ئیبراهیم خەلیلیان کۆنترۆڵکردبێت


کاربەدەستێـکی کورد دەڵێت دەروازەی سەرەکی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمدایە، هەرچەندە هەواڵ هەن باس لە جموجۆڵی هێزی عێراقی دەکەن لە بەری تورکیاوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس لە زاری عەبدولوەهاب محەمەد بەرپـرسی هەواڵگری لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بڵاویکردەوە کە گوتویەتی هیچ عێراقیـیەک نەهاتووەتە دەروازەکەوە.

گوتیشی ئەفسەرێکی باڵای عێراقی (عوسمان ئەلغانمی سەرۆکی ئەرکان لەشکری عێراق) بۆ ماوەیەکی کورت چاوی بە هێزە عێراقیـیەکان کەوتبوو لە دیوی تورکیای دەروازەکەوە.

لە پاش ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، ئەوەی لە 25 ی مانگی نۆ ئەنجامی درا، پـرسی دەروازە سنووریـیەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بووەتە جێی ناکۆکی لە نێوان هەولێر و بەغدا. هاوکات حکومەتی ناوەندی عێراق گەشتە ئاسمانیـیەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی ڕاگرت.

XS
SM
MD
LG