Accessibility links

ئۆفیسی عەبادی: تورکیا پشتیوانی لە بڕیارەکانی عێراق لە دژی حکومەتی هەرێم دەکات

  • VOA News

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت حکومەتی تورکیا جەختی کردووەتەوە کە پشـتیوانی دەکات لە هەموو بڕیارەکانی عێراق لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش لە پـێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە.

ئۆفیسی حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە فەیسبوکی خۆی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت بن عەلی یڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیا تەلەفۆنی بۆ سەرۆک وەزیر عەبادی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە حکومەتی تورکیا پشتیوانی دەکات لە هەموو بڕیارەکانی حکومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق لە پـێناو پاراستنی یەکپارچەیی عێراقدا.

پاشان جەختی کردووەتەوە کە تورکیا پابەندە بە هاوکاری و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حکومەتی عێراق بە مەبەستی جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوە گرنگەکانی کە پـێوستن بنرێن بۆ سەپاندنی دەسەڵاتە فیدراڵیـیەکان بەسەر دەروازە سنووریـیەکان و هاتوچۆی ئاسمانی و هەروەها دابینکردنی هەموو پـێداویستیـیەکان بۆ ئەم مەبەستە.

سەرۆک وەزیری عێراقیش جەختی کردووەتە سەر هەنگاوە یاسایـیەکانی بڕیاریان لەسەر داوە بۆ بەهێزکردنی یەکپارچەیی وڵاتەکە و ڕێگەگرتن لە دابەشبوونی.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری تورکیاش لای خۆیەوە ڕایگەیاند هەردوو سەرۆک وەزیر باسیان لە بابەتە گرنگەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، لەوانە پـرسی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان.

XS
SM
MD
LG