Accessibility links

کۆمپانیای ڕووسنەفت دەڵێت 1.3 ملیار دۆلاری بە هەرێمی کوردستان داوە


کۆمپانیای ڕووسنەفتی ڕووسی دەڵێت 1.3 ملیار دۆلاری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە لە چوارچێوەی گرێبەستێـکدا کە لەم دوایـیانە مۆریکردووە و بەغدا بە توندی لە دژیەتی.

کۆمپانیاکە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپـۆرتی وەرزی سێـیەمی ئەمساڵی 2017ئەمەی ئاشکراکرد و گوتی لە چوارچێوەی گرێبەستێکیدایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ کڕینی نەوتی خاو.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت مانگی دە ڕووسنەفت ڕایگەیاند گرێبەستی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژوکردووە بۆ دابەشکردنی وەبەرهەمهێنانی نەوت لە 5 بیری نەوتدا کە لە ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکاندان.

عێراق لای خۆیەوە لە زاری جەبار عەلی ئەللعێبی وەزیری نەوت بە توندی ڕەخنەی لەو گرێبەستە گرت و گوتی هەندێک بەرپـرس لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق و هەروەها کۆمپانیای بیانیش باس لە گرێبەستی نەوت دەکەن لەگەڵ ئەم لایەن و ئەو لایەن لە ناو سنووری جوگرافی عێراق بەبێ ئاگاداری حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوت، ئەمەش دەستێوەردانێکی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی عێراق و هەروەها کەمکردنەوەیە لە سەروەری عێراق و سەرپێچیـیە لە یاسا و ڕێسا نێودەوەڵەتیـیەکان.

گوتیشی بەپـێی دەستور تەنیا حکومەت و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی مافی واژوکردنی گرێبەستی وەبەرهەمهێنانی نەوت و گازیان لە وڵاتەکەدا هەیە، بۆیە هەرچ گرێبەستێـکی دیکە بکرێت نایاسایـیە و دەوڵەتی عێراق پابەندی نابێت و لەگەڵ ئەوەشدا ماف بە حکومەت و وەزارەتی نەوت دەدات لە دادگاکانی ناوخۆ و هەروەها لە دادگا نێودەوڵەتیـیەکان ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر.

XS
SM
MD
LG