Accessibility links

پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ گفتووگۆکردن لەسەر جموجۆڵەکانى داعش کۆدەبنەوە


تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان نەکراوە، بەڵام بریارە لەچەند رۆژى داهاتودا کۆبونەوەیەکى هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ تاوتوێکردنى چۆنیەتى ڕووبەروو بوونەوەى داعش ئەنجام بدرێت.

عەمید روکن هەورامان محەمەد، جێگرى فەرماندەى گشتى هێزەکانى پشتیوانى دووى سەربە وەزارەتى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بریارە کۆبونەوەیەکى هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو وەزارەتى بەرگرى عێراق بۆ کارى هاوبەش ئەنجام بدرێت."

وتیشى"لەکۆبونەوەکەدا جم و جۆڵەکانى داعش و چۆنیەتى ڕووبەروو بوونەوەى ئەو رێکخراوە باسدەکرێت."

مەسەلەى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان بووەتە باس و خواسى زۆربەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەتایبەت کە وێنەیەکى فەرماندەکانى پێشمەرگەو لیوا مەعن سەعدى فەرماندەى دژەتیرۆرى عێراق بڵاو بووبوویەوە، بەڵام دواتر هێزە عێراقیەکان لەبەیاننامەیەکدا هەر جۆرە رێکەوتنێکیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، وێنەکە تازە نیە.

عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، رەتیکردەوە هیچ رێککەوتنێک بۆ گەڕانەوەى پێشمەرگە ئەنجامدرابێت، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئێستا کاتى پێکهێنانى حکومەتى عێراقە، هەر لایەنە و بۆخۆى قسە دەکات تا دەستکەوتى زیاتر بەدەست بهێنێت."

بڵاوبوونەوەى دەنگۆى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان، لەکاتێکدایە داعش لە جم و جۆڵێکى فراواندایە و حکومەتى عێراقیش رۆژى دووشەمە هێزێکى زۆرى پۆلیسى فیدرالى رەوانەى کەرکوک کرد بۆ ڕووبەروو بوونەوەى مەترسیەکانى ئەو رێکخراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:42 0:00

XS
SM
MD
LG