هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا مانگی 8 ی ساڵی 2013 ده‌ست بکات به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێی بۆری و لوله نه‌وتی نوێوه بۆ سنوری تورکیا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌کی به‌غدایه له‌و مشت و مڕه درێژخایه‌نه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ کۆنترۆڵی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بکات.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق که حکومه‌ت و هێزی چه‌کداری خۆی هه‌یه ، له ئاڵۆزیدایه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و له مانگی چواره‌وه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ڕاگرتووه چونکه به‌غدا ئه‌و وابه‌سته‌ییه داراییانه‌ی له‌سه‌ری بوو به‌رامبه‌ر هه‌رێم نه‌یداون.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاشتی هه‌ورامی ، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به وزه که له هه‌ولێر کراوه گوتوویه‌تی له مانگی هه‌شتی ساڵی 2013 دا هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی خاو له هه‌رێمه‌وه بنێرێته ده‌ره‌وه و ده‌شڵێت هه‌رێم خۆی به‌رپرس ده‌بێت له ناردنه ده‌روه‌ی نه‌وت.
به‌غدا ده‌ڵێت ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانی بواری نه‌وت له حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدا بۆی هه‌یه کۆنترۆڵی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی وڵاته‌که بکات و ئه‌و کۆنتراکتانه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه مۆرکراون به نایاسایی ناودێریان ده‌کات.
هه‌ورامی ده‌ڵێت هه‌ر که ناردنه ده‌روه‌ی ڕاسته‌وخۆی نه‌وت له هه‌رێمه‌که‌ی ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌وا له سه‌دا حه‌ڤده‌ی داهاته‌که‌ی بۆ هه‌رێم ده‌بێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌درێته حکومه‌تی فێدراڵی له به‌غدا.
قۆناغی یه‌که‌می ئه‌م پڕۆژه‌ی ناردنه دهروهیهی نه‌وت له کێڵگه نه‌وتیه‌کانی ته‌ق ته‌ق له مانگی 10 ی ئه‌مساڵدا کۆتایی پێدێت وه‌ک ئاشتی ههرامی باسی کرد قۆناغی دووه‌میشی به‌ستنه‌وه‌یه به بۆریه نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک – جه‌یهان ، که وه‌ک ده‌ڵێت تا مانگی هه‌شتی ساڵی 2013 ڕیژه‌که‌ی ده‌گاته یه‌ک ملیۆن به‌رمیل یان بۆشکه نه‌وت له ڕۆژێکدا.
مشت و مڕی نێوان به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌وت به‌شێکه له قه‌یرانی سیاسی عێراق که حکومه‌تی هاوبه‌شی وڵاته‌که له هه‌وڵی زاڵ بووندایه به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌دا که له‌سه‌ر هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵت هه‌ن له عێراقدا.