ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى سه‌ر به پاریزگاى دیاله له ژێر فشارى گروپى عه‌سایب ئه‌هلولحه‌قى شیعى و خۆپیشانده‌راندا، به‌ڕێوه‌به‌ره کورده‌که‌ى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى له پۆسته‌که‌ى لابرد و گرژى و ئاڵۆزى له‌و ناحیه‌یه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه.
سه‌باح فارسى کارگێرى ناوچه‌ى مه‌نده‌لى پارتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"گروپى عه‌سایبى شیعى به‌زۆر ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى له ماڵ ده‌رکردووه و بردونى بۆ ناو بیناى ناحیه."
وتیشى"له ناحیه به زۆر و له‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌نده‌لیان به ئه‌نجومه‌ن لابردووه."
لابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى، له‌کاتێکدایه دوێنێ خۆپیشانده‌ران که هێزه کوردیه‌کان به ئه‌ندامى گروپى عه‌سایبى شیعى تۆمه‌تباریان ده‌که‌ن، ئاڵاى کوردستانیان له‌سه‌ر بیناى داموده‌زگا حکومیه‌کان و کۆمیته‌ى یه‌کێتى هێنایه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌مه بارودۆخى مه‌نده‌لى زیاتر ئاڵۆزتر بوو، کاتێک خۆپیشانده‌ران په‌نایان برده به‌ر هه‌ڕه‌شه و فشار‌و له‌به‌رانبه‌ریشدا، که‌س و کارى به‌رپرسه کورده‌کان که به‌شێکى کوردى قه‌ره‌ڵوسى شیعه مه‌زهه‌بن گردبونه‌وه بۆ به‌رگرى کردن له‌که‌س و کاره‌کانیان.
لاى خۆشیه‌وه ئازاد حه‌مید شه‌فى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"خۆپیشانده‌ران له‌ناو ناحیه‌دا خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و ده‌ڵێن، ده‌بێت پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن که هه‌ردووکیان لاى کوردن، یه‌کێکیان به عه‌ره‌ب بدرێت."
هه‌ر ئه‌مرۆ لایه‌نه کوردیه‌کان له‌سه‌ر روداوه‌کانى مه‌نده‌لى له‌قه‌زاى خانه‌قین کۆبونه‌وه و بریاریاندا دۆسیه‌که ببه‌نه دادگاى ئیتیحادى.ندا دۆسیه‌که ببه‌نه دادگاى ئیتیحادى.