دوو ساڵ به‌سه‌ر 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه كورد زۆربه‌ى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى له‌ده‌ستدا، به‌ڵام هێشتا كورد به‌ده‌ست كاریگه‌ری ڕووداوه‌كانى ئه‌و ڕۆژه‌وه ده‌ناڵێنێت.
هه‌رچه‌نده ناته‌بایى حیزبه كوردیه سه‌ره‌كیه‌كان، هۆكارێكى گرنگى ڕوودانى 16 ى ئۆكتۆبهربوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌و حیزبانه، قۆناغى "ته‌خوین"كردنى یه‌كتریان تێ نه‌په‌ڕاندووه، گه‌رچى تا دێت پێگه‌یان له‌و ناوچانه لاوازتر ده‌بێت.
سه‌ربارى ناته‌بایى نێوانیان، به‌ڵام حیزبه كوردیه‌كان ناچارن گه‌ر به شێوه‌ى كاتیش بێت، رابردوو وه‌لا بنێن و هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كبخه‌ن، به‌و پێیه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراقیان له پێشه و پێویستیان به هاوهه‌ڵوێستیه.
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى، جه‌خت له‌سه‌ر زه‌ره‌رمه‌ندبوونى گه‌وره‌ى كورد به له‌ده‌ستدانى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه، پێیوایه"ناته‌بایى كورد وایكرد عه‌ره‌بى شۆڤێنى و تۆرانیه‌كان یه‌كبگرن و دژى كورد هاوهه‌ڵوێست بن."
به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد یه‌كخستنى نێوماڵى كورد، ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونه‌وه‌ى كورد له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، وتى"به‌و هیوایه‌ى قۆناغى رابردوومان تێپه‌راندبێت و ده‌رسمان له شكسته‌كان وه‌رگرتبێت."
گه‌ر هۆكارێكى گرنگى له‌ده‌ستدانى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، گه‌له‌كۆمه‌ى ئیقلیمى بووبێت له‌كورد، ئه‌وا هۆكارێكى تر‌ى ئه‌و ناته‌بایى و ململانێ گه‌وره‌یه‌ى نێو حیزبه كوردیه‌كان بوو، كه هه‌وڵه سیاسى و سه‌ربازیه‌كانى كوردى له‌ت و پهتكرد.
چاودێران پێیانوایه، حیزبه كوردیه‌كان له‌برى "كوردایه‌تی كردن" له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، زیاتر سه‌رقاڵى "حیزبایه‌تى" بوون و ململانێكانى هه‌رێمیان بۆ ئه‌و ناوچانه گواستبوویه‌وه، بۆیه دواجار هه‌موو ناوچه‌كانیان له‌ده‌ستدا.
عه‌دنان كه‌ركوكى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك/گه‌رمیان ى پارتى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى وت"ئێمه وه‌كو پارتى، كوردایه‌تیمان له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان پێش حیزبایه‌تى خستووه."
وتیشى"رێنماییمان له جه‌نابى سه‌رۆكه‌وه پێگه‌یشتبوو،كێشه‌ى ئێمه له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا یه‌كده‌نگ بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دیاته‌كان."
هیچكام له حیزبه كوردیه‌كان نكۆڵى له‌گرنگى بوونى "یه‌كده‌نگیان"له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ناكه‌ن، به‌ڵام چاوپۆشى له هه‌ڵه‌كانى یه‌كترى ناكه‌ن و هه‌میشه یه‌كترى به هۆكارى له‌ده‌ستدانى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، یه‌كێتى به "خیانه‌ت"كردن و "ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران" تۆمه‌تبار ده‌كات، یه‌كێتیش هۆكارى له‌ده‌ستدانى ئه‌و ناوچانه بۆ توڕه‌یى عێراق و وڵاتانى ئیقلیمى له پرۆسه‌ى ریفراندۆم ده‌گێڕێته‌وه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى كورد، پێیوایه له‌ده‌ستدانى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له‌لایه‌ن كورده‌وه فره هۆكاره، وهكئهو ده‌ڵێت"ریفراندۆم وایكرد گه‌له كۆمهمان لێبكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌رمان، هه‌روه‌ها ناكۆكى نێوخۆیش وایكرد، یه‌كگرتوو نه‌بین و هه‌ر هێزه و سه‌ربه حیزب و گروپ و كه‌سێك بوو، بۆیه 16 ى ئۆكتۆبه‌ر روویدا."
هه‌روه‌ها وتیشى"حكومه‌تى عێراق ده‌مێك بوو به‌دواى هه‌لدا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕا، ریفراندۆمیان پێ‌خۆش‌بوو، كردیانه پاساو و هێرشیان كرده سه‌رمان."
له‌ده‌ستدانى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان زیانێكى گه‌وره‌ى به ده‌سه‌ڵاتى كوردى گه‌یاند، به‌درێژایى 14 ساڵى دواى رووخانى به‌عس، چى ده‌ستكه‌وتى له‌و ناوچانه به‌ده‌ستهێنابوو، به‌یه‌ك ڕۆژ و له 16 ى ئۆكتۆبهرسالى ٢٠١٧ له‌ده‌ستیدا.