Accessibility links

عێراق بارە‌گاکانى پارتى لە‌ کە‌رکوک چۆڵ ناکات


پارتى دیموکراتى کوردستان پێداگیرى دە‌کات لە‌سە‌ر وە‌رگرتنە‌وە‌ى بارە‌گاکانى لە‌کە‌رکوک و ناوچە‌ کێشە‌ لە‌سە‌رە‌کان، بە‌ڵام ەێزە‌ ئە‌منیە‌کانى عێراق کە‌ لە‌دواى 16 ى ئۆکتۆبە‌رى ساڵى 2017 لە‌و بارە‌گایانە‌ جێگیرکراون، ئامادە‌نین بارە‌گاکان چۆڵ بکە‌ن.

عە‌دنان کە‌رکوکى ئە‌ندامى ئە‌نجومە‌نى سە‌رکردایە‌تى کە‌رکوک/گە‌رمیان ى پارتى، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى راگە‌یاند"ناو و ناونیشانى بارە‌گاکانمان ڕادە‌ستى عێراق کردووە‌ تا بۆمان چۆڵ بکە‌ن، بە‌ڵام تا ئێستا چۆڵیان نە‌کردووە‌."

وتیشى"سە‌عد حە‌ربیە‌ى فە‌رماندە‌ى ئۆپە‌راسیۆنە‌کانى کە‌رکوک نوسراوى ئاراستە‌ى شارە‌وانى کردووە‌، تا بزانێت موڵکیە‌تى ئە‌و بیناى ئێمە‌ داواى دە‌کە‌ین، لە‌سە‌ر چى لایە‌ک تاپۆیە‌، دە‌رکە‌وتووە‌ لە‌سە‌ر ەیچ لایە‌ک تاپۆ نیە‌، ئە‌مە‌ ئاماژە‌یە‌ بۆ ئە‌وە‌ى نیە‌تى چۆڵکردنى بارە‌گاکە‌یان نیە‌."

چۆڵکردنى بارە‌گاکانى پارتى کە‌ ژمارە‌یان بە‌دە‌یان بارە‌گایە‌ لە‌ناوچە‌ کێشە‌ لە‌سە‌رە‌کان، یە‌کێکە‌ لە‌ داواکاریە‌کانى ئە‌و حیزبە‌ لە‌ حکومە‌تى عێراق، بە‌ڵام تائێستا عێراق ەە‌نگاوى بۆ جێبە‌جێکردنى ئە‌و داوایە‌ نە‌ناوە‌.

کامە‌ران کە‌رکوکى ئە‌ندامى ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کە‌رکوک لە‌کوتلە‌ى پارتى، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى وت"حکومە‌تى عێراق بانگە‌شە‌ى ئە‌وە‌دە‌کات ەە‌ندێک لە‌ بارە‌گاکانى پارتى موڵکى دە‌وڵە‌تن."

وتیشى"ەە‌موو حیزبێک مافى ەە‌بوونى بارە‌گاى ەە‌یە‌، بۆیە‌ پارتى بە‌شدارى ەە‌ڵبژاردن بکات، بارە‌گاى دە‌بێت."

بە‌شێک لە‌ بارە‌گاکانى پارتى لە‌ناوچە‌ کێشە‌لە‌سە‌رە‌کان، بیناى گە‌ورە‌ن و لە‌ شوێنى ستراتیژیدان، بۆیە‌ ەێزە‌ عێراقیە‌کان و گروپە‌کانى سە‌ربە‌ حە‌شدى شە‌عبى ەێزیان تێبردوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00


XS
SM
MD
LG