Accessibility links

دەستگیرکردنى پێشمەرگە لە کەرکوک


هێزە عێراقیەکان لە کەرکوک، بە دەستگیرکردنى ئەو پێشمەرگانە تۆمەتبار دەکرێن کە ماڵیان لە کەرکوکە و بە مۆڵەت بۆ شارەکەیان دەگەرێنەوە.

سەید کەمال بەرپرسى پەیوەندیەکانى کۆمەڵى ئیسلامى لەکەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"هێزە عێراقیەکان دەچنە سەر ماڵان لەگەڕەکە کوردیەکان، بەتایبەت دەچنە سەر ماڵى ئەو پێشمەرگانەى بە مۆڵەت دێنەوە، پێشمەرگە هەیە لە بارەگاکانى هێزە عێراقیەکان زیندانى کراوە."

وتیشى"تا یەکێتى و پارتى لەسەر کەرکوک رێک نەکەون، دۆخى کورد لەکەرکوک هەروا بەخراپى دەمێنێتەوە."

دەنگى ئەمەریکا هەوڵیدا بۆچوونى عەمید ئەفراسیاو کامیل ى وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک لە بارەى دەستگیرکردنى پێشمەرگە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە وەربگرێت، بەڵام وەڵامى پەیوەندیەکانى نەدایەوە.

لاى خۆیەوە لیوا محەمەد رێگر فەرماندەى پێشمەرگە لە پردێ، ئاماژەى بەوەکرد پێشمەرگەکانیان لەترسى دەستگیرکردن، بەجل و ناسنامەى مەدەنیەوە دەگەرێنەوە بۆ کەرکوک، وتى"گەر هێزە عێراقیەکان پێشمەرگەى پارتى بناسن، دەستگیریان دەکەن."

سەبارەت بەوەى تا ئێستا هیچ پێشمەرگەیەک دەستگیرکراوە، لیوا محەمەد رێگر بۆ دەنگى ئەمەریکا وتى"پێشمەرگەى لیواى یەک هەیە، بەچەکەوە گەڕاوەتەوە بۆ کەرکوک و دەستگیرکراوە، ئەوەتا چەند مانگە ئازاد نەکراوە."

بەڵام نازم کەهیە رێکخەرى پێشووى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکان لەکەرکوک، دەستگیرکردنى پێشمەرگەى لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە رەتکردەوە، ئاماژەى بەوەکرد سەدان پێشمەرگە ماڵیان لەکەرکوکە و دەوامى ئاسایى خۆشیان دەکەن.

ناوبراو وتى"پاسەوانەکانى من پۆلیسى هەرێمن، زۆرجار لە بازگەکان ناسنامەى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم بەکاردێنن و کێشەشیان نیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:19 0:00

XS
SM
MD
LG