Accessibility links

جوتیارانی کوردی کەرکوک دەڵێن عەرەبى هاوردە بەروبوومەکانیان دەبەن


تا دێت کێشەى نێوان جوتیارە کورد و عەرەبەکانى کەرکوک قوڵتر دەبێتەوە، هیچکام لە حکومەتى عێراق و هەرێمیش چارەسەرى پێویستیان بۆ کێشەکە پێ نیە.

رژێمى بەعس لە لەناوەراستى ساڵانى هەفتاکان، جوتیارى عەرەبى لەسەر زەوى و زارى سەدان جوتیارى کورد نیشتەجێکرد، کاتێک لەساڵى 2003 بەعس ڕووخا، کوردەکان گەڕانەوە سەر زەویەکانیان و عەرەبەکان ناوچەکەیان جێهێشت، ئێستا و بەهۆى گەڕانەوەى دەسەڵاتى عێراق بۆ کەرکوک، عەرەبەکان جارێکى تر هەوڵى دەرکردنەوەى کوردەکان دەدەن.

هێرش حسێن کە جوتیارێکى کوردى خەڵکى گوندى مامەى سەربە قەزاى دوبزە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"عەرەبە هاوردەکانبەنهێنى دەڕاسەیان بردۆتە نێو زەویەکەم و خەلەو خەرمانەکەیان دروێنە کردووم."

وتیشى"ئەو دانەوێڵەى عەرەبەکان بردوویانە بە نزیکەى 90 تۆن مەزەندە دەکرێت."

بەپێى وتەى هێرش ى جوتیار، ساڵى 2003 کاتێک بەعس رووخاوە و گەڕاونەتەوە سەر زەویەکانیان، رێگەیان بەعەرەبە هاوردەکان داوە و بەروبوومى ئەو ساڵەى خۆیان چنیوەتەوە، وتى"کەچى ئێستا بێ ئاگادارى ئێمە، خەلەکانیان درەو کردووین و بەروبوومى ئەمساڵیان بردووین."

چنینەوەى بەروبوومى جوتیارە کوردەکان ، لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر ژمارەیەک عەرەبى هاوردە بەچەکەوە رۆیشتنە سەر گوندى پەڵکانەى سەر ناحیەى سەرگەڕان و هەوڵى دەرکردنى کوردەکانیان دا، بەڵام دواتر پەرلەمانتارانى عێراق چوونە خەت و دۆخەکەیان هێور کردەوە.

مەریوان نادر یەکێک لەنوێنەرانى کەرکوک لەپەرلەمانى عێراق، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"ئێمە تەنها دۆخەکەمان هێور کردەوە و نەمانهێشت شەڕ ڕووبدات، ئەگینا کێشەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و پێویستیان بەچارەسەرى ریشەیى هەیە."

کێشەى نێوان جوتیارە کورد و عەرەبەکانى کەرکوک ڕەهەندى سیاسى هەیە و حیزبە کوردى و عەرەبیەکانیش لە پشت مەسەلەکەوەن، بۆیە چارەسەرکردنى ئاسان نیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00

XS
SM
MD
LG