Accessibility links

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى کەرکوک بۆ جارى سێیەم شکستى هێنا


شکستهێنانى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ سێشەمەى ئەو ئەنجومەنە، پەیوەندى بە تەواونەبوونى نیسابى یاسایى و کێشەى نێوخۆیى کوتلەکانەوە هەبووە.

هەوڵەکانى ئەنجومەن بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوە بۆ گفتووگۆکردنە لەسەر بودجەى پترۆ دۆلار، بەتایبەت بەغدا 63 ملیار دینارى بۆ ئەو پارێزگایە تەرخانکردووە و نزیکەى 51 ملیار دینارى ترى پترۆدۆلارى بۆ کەرکوک گەڕاندۆتەوە کەپێشتر هەرێم دەستى بەسەردا گرتبوو.

نەجات حسێن ئەندامى کوتلەى تورکمانى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"جەمال مەولود سەرۆکى بەوەکالەت بۆ کۆبونەوەى ئەمڕۆ ئامادە نەبوو، هەروەها برا عەرەبەکانیش لەنێوخۆیاندا کێشەیان هەیە، بۆیە کۆبونەوەکە شکستى هێنا."

کوتلەى کوردى بەهۆى ناکۆکى نێوان پارتى و یەکێتى، کوتلەى عەرەبى بەهۆى ناکۆکى نێوان پارێزگار و چەند ئەندامێکى ئەنجومەن کە ئەم ناکۆکیە لابردنى رەملە عوبەیدى لەجێگرى سەرۆکى پرۆژەکان لێکەوتۆتەوە، هەروەها کوتلەى تورکمانیش بەهۆى جیابوونەوەى چەند ئەندامێکیەوە، هەموو ئەمانە رێگرن لەبەردەم کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى پارێزگادا.

شکستهێنانى کۆبونەوەکانى ئەنجومەن،لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق بڕى 450 ملیار دینارى بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکانیشى رەوانەى کەرکوک کردووە، خەرجکردنى ئەو پارەیە پێویستى بە رەزامەندى ئەنجومەنە.

ئازاد جەبارى ئەندامى کوتلەى کوردى ، ئاماژەى بەوەکرد هەڕەشە لەئەندامانى ئەنجومەن دەکرێت و پارە دەدرێت بۆ شکست هێنان بەکۆبونەوەکان، بێ ئەوەى ئاماژە بەو کەس و لایەنانە بکات لەپشت هەوڵى شکست هێنانن بەکۆبونەوەکان.

ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە 41 ئەندام پێکدێت، کورد 26 کورسى، تورکمان 9 کورسى و عەرەبیش خاوەنى 6 کورسى یە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:27 0:00

XS
SM
MD
LG