Accessibility links

حەشدى شەعبى ریگرى لە کردنەوەى ئاگرى نەورۆز لەسەر شاخى هەنجیرە دەکات


هێزەکانى حەشدى شەعبى رێگریان لەکوردەکانى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین کرد، تا ئاگرى نەورۆز لە سەر شاخى هەنجیرەى باکورى قەزاکە بکەنەوە.

حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ساڵانى رابردوو کوردەکان لەسەر شاخى هەنجیرە ئاگرى نەورۆزیان کردۆتەوە، بەڵام ئەمساڵ هێزەکانى حەشدى شەعبى رێگریان کردووە."

بەپێى وتەى ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین، سەر شاخى هەنجیرە ژمارەیەک خاڵى سەربازى حەشدى تێدایە، کاتێک کوردەکان رۆیشتونەتە سەر شاخەکە بۆ کردنەوەى ئاگر، چەند کەسێکیان لێ دەستگیرکراوە و دواتر ئازادکراون، وتى"پاشان ئاگرى نەورۆز لە نێو خورماتودا و بەبەشدارى حیزبە کوردیەکان کراوەتەوە."

شاخى هەنجیرە، بەرزترین جێگەى قەزاى خورماتوە، دواى ساڵى 2003 کوردەکان وێنەی ئاڵایەکى گەورەى کوردستانیان لەسەر شاخەکە نەخشاندبوو، لەنەورۆزیشدا ئاگریان لەسەر دەکردەوە، بەڵام ئەمساڵ رێگەیان پێنەدرا.

عەلى حسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى لەبارەى رێگەنەدان بەکوردەکان بۆ کردنەوەى ئاگرى نەورۆز لەسەر شاخى هەنجیرە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ناوچەکە ناوچەیەکى سەربازى یە، گەر خەڵک رۆیشتە سەرى و خوانەخواست رووداوێکى نەخوازراو روویدا، کێ تەحەمولى دەکات."

قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، یەکێکە لەو ناوچانەى لە ساڵانى رابردوودا زۆرترین گرفتى لەنێوان کورد و شیعە تێیدا ڕوویداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:26 0:00

XS
SM
MD
LG