Accessibility links

بڕیارە نه‌ورۆز له ‌که‌رکوک دووباره‌ ببێته‌وه‌ و پێکهاته‌کان تێیدا به‌شدارى بکه‌ن


بڕیارە ڕۆژانى 27 و 28 ى ئەم مانگە له ‌شارى کەرکوک، ماڵى رۆشنبیرى ڤیستیڤاڵێکى گەورە ئەنجام بدات و سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانى ئەو شارە بەشدارى تێدا بکەن.

یوسف تەیب بەڕێوەبەرى ماڵى رۆشنبیرى کەرکوک، به ‌دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ڤیستیڤاڵەکە بەبۆنەى ناونوسکردنى بۆنەى نەورۆزەوەیە لەلایەن رێکخراوى یونسکۆوە وەکو یەکێک لەکلتورە زیندووەکانى جیهان."

ئاماژەى بەوەشکرد ڤیستیڤاڵەکە لەژێر چاودێرى وەزیرى رۆشنبیرى عێراق بەرێوەدەچێت، وتى"پارێزگار و دام و دەزگا حکومی و ئیداریەکان و لایەنە سیاسیەکان بەشدارى ڤیستیڤاڵەکە دەکەن."

ماڵى رۆشنبیرى کەرکوک سەربە وەزارەتى رۆشنبیرى عێراقە، بەپێى وتەى بەرێوەبەرەکەى، ڤیستیڤاڵەکەیان دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

یوسف تەیب وتى"لە ڤیستیڤاڵەکەدا 10 خێوەت هەڵدەدرێت، هەر خێوەتگایەک نوێنەرایەتى پێکهاتەیەک دەکات، وەکو کورد و عەرەب و تورکمان و کلدۆئاشورى و کاکەیى و فەیلى و کلدانى."

وتیشى"رۆژى دووەمى ڤیستیڤاڵەکە شانۆگەرى ئەنجام دەدرێن کە گوزارشت لە ئاشتى و پێکەوە ژیان دەکەن."

سەبارەت بە بەشداریکردنى نەتەوەکان، یوسف تەیب وتى"نەتەوەکان لەسەر ئاستى لاوان و خوێندکاران و ژنان بەشدارى دەکەن."

ئەنجامدانى ڤیستیڤاڵ بەبۆنەى نەورۆز لەکەرکوک لەلایەن دەزگایەکى سەر بە حکومەتى عێراقەوە، لەکاتێکدایە پێشتر چۆنیەتى ئەنجامدانى ئەم بۆنەیە خەریکبوو ببێتە گرفت لەو شارەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00

XS
SM
MD
LG