Accessibility links

حیزبە کوردیەکان: ڕۆژى نەورۆز کەرکوک پڕ دەبێت لە ئاڵاى کوردستان


حیزبە کوردیەکان ئامادەکاریان بۆ ئەنجامدانى ئاهەنگێکى جەماوەرى بەبۆنەى نەورۆزەوە لەشارى کەرکوک کردووە، کە بڕیارە دانیشتوانە کوردەکەى ئەو شارە بە ئاڵاى کوردستانەوە بەشدارى لە ئاهەنگەکەدا بکەن.

شێخ سدیق بەرپرسى پارێزگاى کەرکوکى حیزبى شیوعى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"جگە لە برادەرانى پارتى کە بارەگایان لە کەرکوک نیە، سەرجەم حیزبە کوردیەکان بەشدارى ئاهەنگى نەورۆز دەکەن."

وتیشى"جەماوەرى کەرکوک ئاگادار کراونەتەوە بۆ بەشدارى کردن لە ئاهەنگى نەورۆز، هەموو خەڵک و لایەنەکان بە ئاڵاى کوردستانەوە بەشدارى ئاهەنگەکە دەکەن."

ئەنجامدانى ئاهەنگى جەماوەرى لە رۆژى نەورۆز، لەکاتێکدایە پێشتر هێزە عێراقیەکان پلانى سنوردار کردنى ئاهەنگەکەیان داڕشتبوو، بەڵام دواتر بە رێککەوتن مەسەلەکە چارەسەر کرا.

جوان حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد حیزبە کوردیەکان بۆ ئاهەنگى نەورۆز رەمەزاندنیان لە هێزە ئەمنیەکان وەرگرتووە، وتى"نەورۆز بۆنەیەکى گشتى یە، ناتوانرێت رێگە لە ئەنجامدانى بگیرێت."

کوردەکان بە دەرفەتى دەزانن لە ڕۆژى نەورۆزدا بە ئاڵاى کوردستانەوە ئاهەنگ بگێڕن، بەو پێیەى لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2017 ەوە، هێزە ئەمنیەکانى عێراق هەڵکردنى ئاڵاى کوردستانیان لەو شارە قەدەغە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:03 0:00

XS
SM
MD
LG