Accessibility links

نەورۆزى کەرکوک لە نێوان دوودڵى حیزبە کوردیەکان و پلانى هێزە عێراقیەکاندا


نەورۆز لە کەرکوک، وێنەی ئەرشیف
نەورۆز لە کەرکوک، وێنەی ئەرشیف

هێزە عێراقیەکان خۆیان بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى ئەمنى توند لە رۆژانى نەورۆزدا ئامادەکردووە، بەڵام حیزبە کوردیەکان هێشتا دوودڵن لە چۆنیەتى ئەنجامدانى ئاهەنگى نەورۆز.

رەوەند مەلا مەحمود جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"جەژنى نەورۆز بۆنەیەکى جەماوەرى یە و ئاهەنگى خۆمان لە کەرکوک دەگێڕین."

حیزبە کوردیەکان کۆبونەوەیان بۆ تاوتوێکردنى چۆنیەتى گێڕانى ئاهەنگى نەورۆز کردووە، بریارە لە رۆژانى داهاتوشدا جارێکى تر کۆببنەوە، لەکۆبونەوەکانیان دا هەندێک پێشنیار تاوتوێکراوە.

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، بەشێک لە حیزبەکان ترسیان هەیە لەرۆژى نەورۆزدا پشێوى ڕووبدات، بۆیە هەندێک بیرۆکە باسکراون، لەوانە گواستنەوەى ئاهەنگى نەورۆز لەسەر قەڵاوە بۆ جێگەى تر.

سەید عەدنان بەرپرسى پەیوەندیەکانى یەکگرتووى ئیسلامى لەکەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد پێناچێت رێگە بەکردنەوەى ئاگر لە سەر قەڵاى کەرکوک بدرێت، وتیشى"برادەرانى یەکێتیش ترسیان لە پشێوى هەبووە، بۆیە رەنگە دواى 16 ى ئەم مانگە بۆ چۆنیەتى گێرانى ئاهەنگى نەورۆز، حیزبەکان جارێکى تر کۆببنەوە."

لەگەڵ بەردەوامى گفتووگۆى حیزبە کوردیەکان دا، هێزە عێراقیەکانیش ئامادەکارى ئەمنى یان بۆ نەورۆز راگەیاندووە، لەو بارەیەوە لیوا روکن سەعد حەربیە فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى کەرکوک،وتى"پلانى ئەمنى بۆ رۆژانى نەورۆز دانراوە، فرۆکەى سەربازى و هێزى ئاسمانى عێراقیش بەشدار دەبن لەجێبەجێکردنى پلانەکەدا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00

XS
SM
MD
LG