Accessibility links

کورد داواى چونە دەرەوەى سوپا لە کەرکوک دەکات و عێراقیش هێزەکانى رێکدەخاتەوە


کورد نیگەرانە لە بوونى هێزێکى زۆرى سوپاى عێراق لە نێو شارى کەرکوک دا و داواى چوونە دەرەوەیان دەکات، بەڵام حکومەتى عێراق هیچ هەنگاوێکى بۆ جێبەجێکردنى ئەم خواستەى کورد نەناوە، دەیەوێت هێزەکانى لەنێو ئەو شارەدا رێکبخاتەوە.

رەوەند مەلا مەحمود جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"کورد نیگەرانە لەو هێزە زۆرەى عێراق هێناویەتە نێو شارى کەرکوک، بەتایبەت بازگە دادەنێن و دەچنە سەر فەرمانگەى حکومى."

وتیشى"بە هێزە عێراقیەکانمان وتووە، خەڵک لە مامەڵەتان نارازى یە و ئەمە قەبوڵ ناکات."

بردنە دەرەوەى هێزە عێراقیەکان و رادەستکردنى دۆخى ئەمنى بە پۆلیسى محەلى، یەکێکە لە داواکاریەکانى کورد لە حکومەتى عێراق بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شارەکە، بەڵام حکومەتى عێراق لەبرى بردنە دەرەوەیان، سەرجەم هێزەکانى لەژێر چەترى ژوورى ئۆپەراسیۆنەکاندا رێکخستۆتەوە.

حەسەن جیهاد وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"سەرۆک ئەرکانى عێراق، پێیوتوون کە بوونى ئەو هەموو هێزە لەنێو کەرکوکدا پێویست نیە."

وتیشى"نەکشانەوەى هێزە عێراقیەکان لە کەرکوک، لەکاتێکدا بوونیان پێویست نیە، جێى سەرسوڕمانە."

بەشێک لە بەرپرسانى کورد، پێیانوایە هێشتنەوەى ئەو هێزە زۆرەى عێراق لە کەرکوک بۆ سەرقاڵ کردنیانە، چونکە حکومەتى عێراق نایەوێت بە کێشانەوەیان بۆ بەغدا گرفت بۆ خۆى دروست بکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:08 0:00

XS
SM
MD
LG