Accessibility links

سوپای عێراق و پێشمەرگە سنووری نێوانیان دیاری دەکەن


وەزارەتى بەرگرى عێراق و وەزارەتى پێشمەرگە، بەردەوامن لە ئەنجامدانى روپێوى لە ناوچە کێشەلەسەرەکان. ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەش ئامانجى روپێویەکە بۆ دەنگى ئەمەریکا ئاشکرا دەکات.

رۆژى 11 ى ئەم مانگە، وەفدێکى هاوبەشى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ ئەنجامدانى روپێوى رۆیشتنە سنورى نێوان قەزاکانى کفرى و خورماتو، بەڵام بەشێک لە راگەیاندنەکان رۆیشتنى وەفدەکەیان بەسەرەتاى گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان لێکدایەوە.

لیوا ئیسماعیل سەرحان ئەندامى لیژنە هاوبەشەکەى پێشمەرگەو وەزارەتى بەرگرى عێراق بۆ ئەنجامدانى روپێوی لە پارێزگاى دیالە و سەڵاحەدین، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"لیژنەکەمان روپێوی لە پارێزگاى دیالە تەواو کردووە، ئەمڕۆ لە سنورى پارێزگاى سەڵاحەدینین بۆ روپێوى کردن."

لیوا ئیسماعیل سەرحان، رەتیکردەوە ئامانجى روپێوکردنەکە ئاشکرابکات، وتى"دواى دیالە و سەڵاحەدین، لیژنەکان سنورى کەرکوک و مەخمور تا موسڵ ڕوپێوى دەکەن."

بەڵام فەریق جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئامانجى پێکهێنانى لیژنەى هاوبەشى لەلایەن وەزارەتى بەرگرى و وەزارەتى پێشمەرگە بۆ روپێوکردنى ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ دەنگى ئەمەریکا ئاشکراکرد، وتى"لەسەر بنەماى ئەو روپێویە، هێڵى پێشەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دیارى دەکرێت."

وتیشى"ئەو ناوچانەى هێزیان زۆر تێدایە جا پێشمەرگە بێت یان سوپا دەیانکێشینەوە، ئەو ناوچانەش هەڕەشەى داعشیان لەسەرە، هێزیان تێدا زیاد دەکەین."

رۆژى 11 ى مانگ و لەکاتێکدا لیژنەکەى وەزارەتى پێشمەرگەو بەرگرى عێراق سەرقاڵى روپێوى بوون، پێشمەرگە هەوڵیدا چەند کیلۆمەترێک لەسنورى خورماتوەوە سەنگەرەکانى بباتە پێشەوە، بەڵام هێزە عێراقیەکان بە چوونە پێشەوەکەیان ڕازى نەبوون، بۆیە دواتر کشانەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:14 0:00

XS
SM
MD
LG