Accessibility links

یەکێتى: پێناچێت بەشدارى لە کۆبوونەوەى 18 ى مانگى ئەنجومەنى کەرکوکدا بکەین


ئەمڕۆ سێشەممە ڕێبوار تاڵەبانى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى ئاگادار کردۆتەوە لە بەستنى کۆبوونەوەکەى ڕۆژى 18 ى ئەم مانگە، بەڵام هێشتا سەرگرتنى کۆبوونەوەکە ئەگەرێکى بەهێز نیە.

جوان حەسەن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کوتلەى یەکگرتووى ئیسلامى، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە ڕۆژى 18 ى مانگ کۆدەبینەوە."

وتیشى"لە ئیمەیڵەکەدا شوێنى کۆبوونەوەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ڕێبوار تاڵەبانى سەرپەرشتى دەکات."

بەپێى وتەى ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، لە ئاگادارکردنەوەکەدا، ئاماژەدراوە بەوەى لەکۆبونەوەکەدا تاوتوێى دۆخى کەرکوک دەکرێت.

گەر کۆبوونەوەکەى ڕۆژى 18 ى ئەم مانگەى ئەنجومەنى پارێزگا ئەنجام بدرێت، ڕەنگە کۆبوونەوەیەکى راوێژکارى بێت، بەو پێیەى هیچ کام لە کوتلەکانى عەرەبى و تورکمانى تێیدا بەشدار نابن.

ئازاد جەبارى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کوتلەى یەکێتى، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"ئێمە وەکو ئەندامانى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەشدارى کۆبونەوەکەى رۆژى 18 ى مانگ ناکەین، گەر بزانین پارێزگار هەڵنابژێردرێت و کێشەکان یەکلایى ناکرێتەوە."

کۆبوونەوەى ڕۆژى 18 ى ئەم مانگەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە بڕیارە لە شارى هەولێر بەڕێوەبچێت، لەکۆبونەوەى نێوان یەکێتى و پارتى دا رێککەوتن لەسەرى کراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:46 0:00

XS
SM
MD
LG