Accessibility links

عەرەب و تورکمان: لەگەڵ هیچ لایەنێکى کوردیدا رێکنەکەوتووین


عەرەب و تورکمانەکانى کەرکوک، ڕەتیدەکەنەوە لەگەڵ هیچ کام لە حیزبە کوردیەکاندا، گفتووگۆ و رێکەوتنیان بۆ ئاسایى کردنەوەى دۆخى کەرکوک و پێکهێنانى ئیدارەیەکى نوێ لەو شارە هەبێت.

ماردین دوێش قەرەیە، بەرپرس لە بەرەى تورکمانى لەکەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەو دانیشتنانەى لەگەڵ یەکێتى و پارتى دا هەمانبووە، تەنها دانیشتنى ئاسایى و بۆ باشکردنى پەیوەندى نێوانمان بووە."

وتیشى"تائێستا لەسەر داهاتوى کەرکوک و ئیدارەى کەرکوک، هیچ دانیشتنێکمان لەگەڵ هیچ لایەکدا نەبووە."

پێشتر یەکێتى و پارتى بەجیا لەگەڵ عەرەب و تورکماندا گفتووگۆ و دانیشتنیان هەبووە، بۆیە بەشێک لە راگەیاندنەکان بڵاویان کردبوویەوە کەگوایە کورد لە رێککەوتن لەگەڵ ئەو دوو پێکهاتە نزیک بوەتەوە.

ئیسماعیل حەدیدى کەسایەتى دیارى عەرەبى سونە لەکەرکوک، رەتیکردەوە لەگەڵ هیچکام لە یەکێتى و پارتى دا رێککەوتنیان هەبێت، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تا ئەنجومەنى پارێزگا کارا نەکرێتەوە، رێککەوتن ئەستەمە."

لەرابردوودا یەکێتى چەند جارێک هەوڵى رێککەوتنى لەگەڵ عەرەب و تورکمان بۆ کارا کردنەوەى ئەنجومەن دا، بەڵام هەوڵەکان شکستیان هێنا، بەم دواییانەش بەرپرسانى پارتى باسیان لە پەیوەندى و گفتووگۆ لەگەڵ ئەو دوو پێکهاتەدا کردبوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:49 0:00

XS
SM
MD
LG