Accessibility links

هێزە کوردیـیەکان نایانەوێت دۆسیەى ئاڵاى کوردستان بوروژێنن


هێزە ئەمنیەکانى عێراق بەردەوامن لەسەر رێگرىکردن لە هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لە کەرکوک، هێزە کوردیەکانیش ترسیان هەیە لەوەى دۆسیەى هەڵکردنى ئاڵا ببرێتە دادگا و نەیبەنەوە، بەو پێیەى کەرکوک ناوچەى کێشە لەسەرە، بۆیە زۆر دۆسیەکە ناوروژێنن.

ئازاد جەبارى سەرۆکى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزە ئەمنیەکان بە ئیعازى پارێزگارى کەرکوک و تورکمانەکان ناهێڵن ئاڵاى کوردستان هەڵبکرێت."

گرفتى هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لە کەرکوک رەگێکى کۆنترى هەیە، بەتایبەت کاتێک کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵى کورددا بوو، ئاڵاى کوردستانى لەسەر دامەزراوە حکومیەکانى ئەو شارە و بەبێ گوێدانە نارەزایەتیەکانى عێراق هەڵکرد.

دواى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردووش، کاتێک عێراق، کەرکوکى کۆنترۆڵکرد، هێزە عێراقیەکان ئاڵاى کوردستانیان لەسەر دامەزراوە حکومیەکان داگرت و رێگە بەحیزبە کوردیەکان نادەن تەنانەت لەسەر بارەگاکانیشیان هەڵیبکەن.

رەوەند مەلا مەحمود جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى، پێیوایە دەبێت کاتێکى گونجاو بۆ هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لە کەرکوک بدۆزرێتەوە.

ناوبراو بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" لەسەر هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان کێشە دروست ببێت و دۆسیەکە ببرێتە دادگا،گەر دۆسیەکە بدۆرێنین، قورس دەبێت."

بەڵام نەجات حسێن ئەندامى کوتلەى تورکمانى، پێیوایە گرفتى رێگەنەدان بەهەڵکردنى ئاڵاى کوردستان پەیوەندى بە هێزە ئەمنیەکانەوە هەیە، نەک عەرەب و تورکمان.

ناوبراو وتى"یەکێتى بارەگاى لە کەرکوک هەیەو پارتیش خەریکە دەگەرێتەوە، بۆیە پێویستە بەگفتووگۆ ئەم مەسەلە چارەسەر بکەن."

وتیشى"کەرکوک هى کورد و عەرەب و تورکمانە، بۆیە دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن."

دوێنێ دوشەمە لە رۆژى ئاڵادا، حیزبى شیوعى ئاڵاى کوردستانى لەسەر بارەگاکەى لە کەرکوک هەڵکرد، بەڵام دواى چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە داگیرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00

XS
SM
MD
LG