Accessibility links

کورد و شیعە گومانیان لە جموجۆڵى داعش لەکەرکوک هەیە


هێزى دژە تیرۆرى عێراق، لەماوەى دوو رۆژدا کوژرانى 25 چەکدارى داعش و دەستگیرکردنى شانەیەکى نهێنى 26 کەسى سەربەو رێکخراوەى لە کەرکوک راگەیاندووە، بەرپرسە کوردەکانیش بە گومانن.

لە راگەیەنراوێکى دژەتیرۆرى عێراق دا، کە وێنەیەکى دەست دەنگى ئەمەریکا کەوتووە، دەستگیرکردنى 26 ئەندامى داعشى لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنێکدا لەکەرکوک راگەیاند.

هەروەک لەراگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بە دەست بەسەردا گرتنى دوو ئۆتۆمبێلى بۆمب رێژکراویش کراوە، کە گوایە پلان هەبووە بۆ تەقاندنەوەیان لە نێو کەرکوکدا.

عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، پێیوایە داعش لە سوریا تەنگى پێهەڵچنراوە و عێراقیش سنورەکانى کۆنترۆڵ کردووە، وتى"سنورى کەرکوک لە ڕووى جوگرافیەوە بۆ داعش لەبارە، بۆیە دەیانەوێ چالاکیەکانیان بۆ ئەو پارێزگایە بگوێزنەوە."

راگەیاندنى دەستگیرکردنى شانە 26 کەسیەکەى داعش کە ژمارەیەکیان ژن بوون لەلایەن دژەتیرۆرى عێراقەوە، لەکاتێکدایە ئەو دەزگا ئەمنیەى عێراق دوێنێ یەکشەمەش کوژرانى 25 چەکدارى ترى داعشى لەدەوروبەرى کەرکوک راگەیاند کەگوایە پلانى پەلاماردانى کەرکوکیان هەبووە.

بەڵام ئازاد جەبارى سەرۆکى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەگومانە لەگەورەکردنەوەى جم و جۆڵەکانى داعش و پێیوایە ئامانجى تریان لەپشتەوەیە.

جەبارى ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەوان دەیانەوێت لەژێر پەردەى گەورەکردنەوەى جم و جۆڵى داعش دا، هێزى تر دروست بکەن."

وتیشى"گەر داعش جم و جۆڵى بەو شێوەیە زۆرە، بۆچى هێز نابەن و لێیان بدەن."

گومانى کورد لە گەورەکردنەوەى جم و جۆڵى داعش لەلایەن هێزە شیعیەکانەوە لەکاتێکدایە، پێشتر دەنگى ئەمەریکا بڵاویکردەوە کە شیعەکانیش بە گومانن لەوەى هاتنى داعش بۆ سنورەکە پلان بێت و ئامانجى گێرانەوەى پێشمەرگەى لەپشتەوە بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:23 0:00

XS
SM
MD
LG