Accessibility links

یەکێتى: بڕیارە بۆ ئیمزاکردنى رێککەوتن لەگەڵ عەرەب و تورکمان کۆببینەوە


بڕیارە یەکێتى نیشتیمانى لەگەڵ عەرەب و تورکماندا بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک کۆببێتەوە، پارتیش جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە یەکێتى شکستى هێناوە لە رازیکردنى ئەو دوو پێکهاتە بۆ پێدانەوەى پۆستى پارێزگار.

رەوەند مەلا مەحمود جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى دووى کەرکوکى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بریارە لەگەڵ تورکمان و عەرەبدا کۆ ببینەوە و رێکەوتنێک ئەنجام بدەین."

وتیشى"لەکۆبونەوەکەدا، لەسەر ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک و چۆنیەتى دابەشکردنى پۆستەکانى ئەو شارە رێکدەکەوین."

بڕیاربوو رۆژى 16 ى ئۆکتۆبەر ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کۆببێتەوە بۆ کاراکردنەوە، بەڵام لایەنى تورکمانى لەرێکەوتنەکەى لەگەڵ یەکێتى پاشگەز بوویەوە و کۆبونەوەکە شکستى هێنا.

عەدنان کەرکوکى وتەبێژى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک/ گەرمیانى پارتى، ئاماژەى بەوەکرد یەکێتى لەهەوڵدایە بۆ رێککەوتن لەگەڵ عەرەب و تورکمان، بەڵام لەهەوڵەکانى سەرکەوتوو نەبووە.

کەرکوکى، یەکێتى بە تاکلایەنە کارکردن تۆمەتبارکرد، لەکاتێکدا لیژنەى هاوبەشى بۆ پرسى کەرکوک لەگەڵ حیزبەکەى هەیە، وتى"یەکێتى تەنازولى زۆرى بۆ عەرەب و تورکمان کردووە، لەپێناو وەرگرتنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک."

یەکێتى لەماوەى ساڵى رابردوودا، هەوڵى زۆرى لەگەڵ پارتى و پێکهاتەى عەرەب و تورکمان بەجیاداوە بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک، بەڵام تائێستا سەرکەوتو نەبووە لە هەوڵەکانى.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00

XS
SM
MD
LG