Accessibility links

لە کەرکوک هێرشەکانى داعش ئاڵۆزى سیاسیش بەدواى خۆیدا دێنێت


تادێت هێرشکردنە سەر گوندە کوردنیشینەکانى دەوروبەرى کەرکوک لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە چڕتر دەبێتەوە، یەکێتى نیشتیمانى داواى گەرانەوەى پێشمەرگە و بەرێوەبردنى ئەو ناوچانە بەهاوبەشى دەکات، هێزە عێراقیەکان و عەرەبى سونەش داواکەى یەکێتى رەتدەکەنەوە.

یەکێتى نیشتیمانى لەبەیاننامەیەکدا کە رۆژى سێشەمە دەریکردووە، هێزە عێراقیەکانى تۆمەتبارکردووە بەوەى کە تواناى پاراستنى دانیشتوانى کەرکوکى نیە، پێشنیارى پێکهێنانى هێزى هاوبەشى لەپێشمەرگەو هێزە عێراقیەکان کردووە بۆ پاراستنى ئەمنیەتى ئەو ناوچانە، بەڵام لیوا مەعن سەعدى فەرماندەى دژەتیرۆرى عێراق لەبەیاننامەیەکدا دڵنیایى داوەتە دانیشتوانى کەرکوک.

ئیدریس عادل بەرپرسى کۆمیتەى داقوق ى باشورى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"لەم مانگەدا هێرشکردنە سەر گوندە کوردنیشینەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بەتەواوەتى زیادیکردووە."

وتیشى"هێزە عێراقیەکان لەکاتى خۆیدا فریاى کوردەکان ناکەون، بەتایبەت لەشەواندا چەند کاتژمێرێک دواى رووداوەکان هێز رەوانە دەکەن."

ئەمرۆ چوارشەمەش ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى لەکەرکوک، لەبەیاننامەیەکدا وەڵامى یەکێتى داوەتەوە و گەڕانەوەى پێشمەرگەى بۆ کەرکوک بەبیانوى هەبوونى بۆشایى ئەمنى رەتکردۆتەوە.

ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى لەکەرکوک، لەبەیاننامەکەدا پێشمەرگە و ئاسایشى کوردى تۆمەتبارکردووە، بە قاچاخچێتى کەل و پەلى ئۆتۆمبێل و چەک لەرۆژئاواى داقوق لەگەڵ داعش لەرابردوودا.

لاى خۆیەوە نازم کەهیە رێکخەرى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکان لەباشورى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"جم و جۆڵى چەکدارانى داعش لەدەوروبەرى کەرکوک هێندە زۆرە، کەجێى سەرسوڕمانە."

وتیشى"من چەندین ساڵە قاڵبوونى نێو رووداوە سیاسى و جەنگیەکانم، پێشبینى دەکەم داعش ناوچەکە هاوشێوەى ساڵى 2014 کۆنترۆڵ بکاتەوە."

جم و جۆڵى چەکدارانى داعش لەدەوروبەرى کەرکوک و دیالە نەک مەترسى لەسەر گوندە کوردنیشینەکان دروستکردووە، بەڵکو ئاڵۆزى سیاسیشى لە نێوان پێکهاتە و حیزب و لایەنەکاندا بەدواى خۆیدا هێناوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00

XS
SM
MD
LG