Accessibility links

سەرچاوەیەک: داعش بۆ ڕۆژانى هەڵبژاردن لە دەوروبەرى کەرکوک لە پلاندایە


لەگەڵ نزیکبونەوە لە دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، چەکدارانى داعش تا دێت جم و جۆڵیان لە دەوروبەرى کەرکوک زیاد دەکات و چەکدارەکانیان بە گوندەکاندا دەسوڕێنەوە.

نەجات حسێن ئەندامى کوتلەى تورکمانى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک و فەرماندەى حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"خەڵکى حەویجە ئاگاداریان کردوینەتەوە لە بوونى هێزێکى زۆرى داعش لەناوچەکەدا."

وتیشى"چەکدارانى داعش بە ئۆتۆمبێل دەسورێنەوە و چەک و تەقەمەنى زۆریان پێ یە."

لە رۆژانى رابردوودا چەکدارانى داعش بە چەک و ئۆتۆمبێل و بەشێوەى ئاشکرا ژمارەیەک لەگوندەکانى باشورى کەرکوک گەڕاون، لەنێویاندا گوندى هەفتەغارى کوردنیشین و قسەیان بۆ خەڵک کردووە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لە کەرکوک، ئەوەى بۆ دەنگى ئەمەریکا ئاشکراکرد کە چەکدارانى داعش سەرقاڵى پلان دارشتنن، تا لە کاتى هەڵبژاردندا لە دەوروبەرى کەرکوک کارى گێرەشێوێنى ئەنجام بدەن.

لاى خۆشیەوە نازم کەهیە رێکخەرى پێشوى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگەو حەشدى شەعبى لەکەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش زۆر بەئاشکرا و لەرۆژدا گوندەکان دەگەرێن، خۆراک دەبەن، بەڵام جێگەى سەرەکیان دیار نیە."

لەگەڵ جم و جۆڵەکانى داعشیشدا لەدەوروبەرى کەرکوک، حکومەتى عێراق سەرقاڵى ئامادەکاریە بۆ ئەوەى بەر بە هەرهێرشێکى چەکدارانى ئەو رێکخراوە بگرێت کە لەرۆژانى بانگەشەو هەڵبژاردندا دەیکەنە سەر ناوچەکانى کەرکوک.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:33 0:00

XS
SM
MD
LG