Accessibility links

بەرپـرسێک: بەغدا بەبیانوى داعش هێز بۆ یاریکردن به ‌ئەنجامى هەڵبژاردن دێنێتە کەرکوک


عەدنان کەرکوکى وتەبێژى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکوک_گەرمیان ى پارتى، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا باس لە بایکۆتکردنى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمان عێراق لە کەرکوک لەلایەن حیزبەکەى و جموجۆڵەکانى داعش لە سنورى ئەو پارێزگایە دەکات.

لە وەڵامى پرسیارێکى دەنگى ئەمەریکا سەبارەت بەو دەنگۆیانەى کە هەن، گوایە رێنماییان داوەتە لایەنگرانى حیزبەکەیان دەنگ بە کاندیدى حیزبێکى تر لە کەرکوک بدەن، عەدنان کەرکوکى بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"ئێمە بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنمان لە کەرکوک دواى دیراسەیەکى ورد داوە، چونکە نامانەوێت لەو شکستەى کورد دووچارى دەبێت بەشدار بین."

ناوبراو وتیشى"ئەوەى دەنگدەرى ئێمەیە ئاگادارمان کردونەتەوە کە نەچنە سەر سندوقى هەڵبژاردن لەکەرکوک."

لە بەشێکى ترى قسەکانیدا بۆ دەنگى ئەمەریکا، وتەبێژەکەى پارتى لە کەرکوک روونیکردەوە بەغدا بەبیانووى بوونى داعش لەدەوروبەرى کەرکوک، رۆژ لەدواى رۆژ هێزى زیاتر رەوانەى سنورەکە دەکات، وتى"مەبەستیانە ئەو هێزانە بۆ یاریکردن بە ئەنجامى هەڵبژاردن، یان فشارخستنە سەر دەنگدەرى کورد بۆ دەنگ نەدان بەکاربهێنن."

بەپێى وتەى بەرپرسەکەى کەرکوکى پارتى، هادى عامرى سەرۆکى رێکخراوى بەدر لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکانى حەویجە دانیشتووە، پێیوتوون"کورسیم دەوێ."

سەبارەت بە جموجۆڵى داعش لەدەوروبەرى کەرکوک و ئەگەرى هێرشى ئەو رێکخراوە بۆ سەر شاروشارۆچکەکان، عەدنان کەرکوکى باسی لەوەکرد کە داعش جموجۆڵى لە دەوروبەرى کەرکوک زۆرە، مەترسیان لەسەر رێگەى کەرکوک_بەغدا دروستکردووە، گەر جاران بە پیادە هاتوچۆى گوندەکانیان بکردایە، ئێستا بە کۆمەڵ ئوتۆمبێلەکانیان دەسوڕێنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:10 0:00

XS
SM
MD
LG