Accessibility links

حزبە کوردیەکانى کەرکوک پێکەوە ئاهەنگى نەورۆز ئەنجام دەدەن


ئەمرۆ سێشەممە حیزبە کوردیەکانى کەرکوک کۆبونەوە و بڕیاریان دا پێکەوە ئاهەنگى جەژنى نەورۆز بگێرن، کە بریارەکە ئاهەنگەکە ئێوارەى رۆژى 20/3 لەسەر قەڵاى کەرکوک ئەنجام بدرێت، هێزە ئەمنیەکانى عێراقیش پلانیان بۆ پاراستنى ئاهەنگ گێڕان دارشتووە.

شێخ سدیق بەرپرسى محەلى کەرکوکى حیزبى شیوعى و بەشداربوى کۆبونەوەکە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئاهەنگى نەورۆزى ئەمساڵ لەکەرکوک حیزبە کوردیەکان پێکەوە دەیگێرین، ئاگرى نەورۆز دەکەینەوە و ئاڵاى کوردستانیش هەڵدەکەین."

لیوا روکن مەعدن ساعدى ، فەرماندەى دژەتیرۆر و فەرماندەى فەرماندەى سەپاندنى یاسا لەکەرکوک، لەبەیاننامەیەکدا کەرۆژى یەکشەمە بڵاویکردەوە، ئاماژەى بەوەکرد کەپلانى ئەمنیان بۆ جەژنى نەورۆز داناوە و هێزەکانیان لەئامادەباشیدا دەبن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە"لەنەورۆزدا هێزەکانیان بڵاودەکەنەوە، رێگە بە تەقەکردن و هاتوچۆى ماتۆر سکیل نادرێت و سەرپێچیکاران سزا دەدرێن."

هەروەها بەرپرسى محەلى کەرکوکى حیزبى شیوعى، روونیشیکردەوە کە دەیانەوێت ئاهەنگى نەورۆزى ئەمساڵ لەکەرکوک وەکو ساڵانى رابردوو قەرەباڵغ بێت، بۆیە داوا لەدانیشتوانى کەرکوک دەکەن بەشداربن.

ئاهەنگى نەورۆزى ئەمساڵ لەکەرکوک، یەکەم ئاهەنگ دەبێته که لەژێر دەسەڵاتى هێزە عێراقیەکان دا ئەنجام دەدرێت، بۆیە حیزبە کوردیەکان دەیانەوێت ئاهەنگى ئەمساڵ بەپلانى ورد ئەنجام بدەن بۆ ئەوەى هیچ کێشە و گرفتێک روونەدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:59 0:00

XS
SM
MD
LG