Accessibility links

هێزە عێراقیەکان ئۆپەراسیۆنیان لە دەوروبەرى حەویجە دەسپێکردووە


هێزە عێراقیەکان ئۆپەراسیۆنێکى گەورەیان دژى چەکدارانى داعش لە ناوچەکانى دەوروبەرى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک دەستپێکردووە، هۆکارى ئۆپەراسیۆنەکەش زیندوو بوونەوەى داعش و جم و جۆڵى فراوانى چەکدارانى ئەو رێکخراوە بووە لەو ناوچانە.

عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراوە بەسەر چەک و تەقەمەنى و چەندین ئۆتۆمبێلى بۆمب رێژکراوى داعش دا لەسنورى ناحیەى ریاز."

وتیشى"سنوردانان بۆ داعش پێویستى بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى گەورە هەیە لەیەک کاتدا لەدیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک، چونکە چەکدارەکان لەنێوان ئەو سێ پارێزگایەدا هاتووچۆ دەکەن."

گەرچى هەندێک سەرچاوە باسلەوەدەکەن کەشەوى رابردوو چەکدارانى داعش لەسەر رێگەى کەرکوک_بەغدا بازگەیان داناوە و خەڵکیان کوشتووە، بەڵام وتەبێژەکەى حەشدى شەعبى ئەوەى رەتکردەوە.

لاى خۆشیەوە نازم کەهیە رێکخەرى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى لەکەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد لەچەند شەوى رابردوودا ژمارەیەک چەکدارى داعش لەگوندى عوزەیریەى باشورى کەرکوک بینراون، وتى"ئەمنیەت لاوازە، گەرانەوەى گوندنیشینەکانى دەوروبەرى حەویجەش خزمەتى بەداعش کردووە، چونکە زۆربەى داعشەکان خەڵکى سنورى حەویجەن."

لە ماوەى مانگى رابردووەوە تائێستا چەکدارانى داعش، چەندین هێرشیان بۆ سەر حەشدى شەعبى و هێزە عێراقیەکان لە رۆژئاواى کەرکوک ئەنجامداوە، لەو هێرشانەدا دەیان چەکدارى حەشدى شەعبى و هێزە عێراقیەکانیان کوشتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00

XS
SM
MD
LG