Accessibility links

شیعەکانى داقوق بە خۆپیشاندان بەرپرسە کوردەکان ناچار دەکەن دەوام جێبهێڵن


بەشێک لە دانیشتوانە شیعەکەى قەزاى داقوق ى باشورى کەرکوک لەرێگەى ئەنجامدانى خۆپیشاندان و دەربرینى نارەزایەتیەوە، رێگە نادەن قایمقام و بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاکە دەوام بکەن کەهەردووکیان کوردن.

دکتۆر ئەمیر خواکەرەم قایمقامى قەزاى داقوق، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چەند رۆژێک لەمەوبەر گەرامەوە بۆ قایمقامیەت و ویستم دەوام بکەن، بەڵام خۆپیشاندەران ناچاریان کردم دەوام جێبهێڵم."

وتیشى"پارێزگارى کەرکوکم بە وەکالەت ئاگادارکردۆتەوە، دەوام ناکەم تا ئەوکاتەى گەرەنتى پاراستنى ژیانمان پێدەدرێت."

رێگەنەدان بە قایمقامە کوردەکەى داقوق بۆ دەوام کردن، لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر پەرلەمانتارانى یەکێتى نیشتیمانى لەبەغدا وێنەیەکیان لەگەڵ ناوبراو لەنێو بیناى قایمقامیەتى قەزاکە بڵاوکردەوە، کە لەیەکەم رۆژى دەوام کردنى لەگەڵى رۆیشتبوون.

قایمقامى داقوق، پێیوایە ئەو کەسانەى دژى بەرپرسە کوردەکان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، هاندەدرێن.

تائێستا ماڵى چەندین خێزانى کورد لەداقوق و خورماتو تەقێنراونەتەوە، هەروەها کۆتایى مانگى رابردووش عەمید محەمەد گورگانى بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاکەش کاتێک بۆ دەوام کردن گەرایەوە، لەلایەن شیعەکانەوە کێشەى بۆ دروستکرا بۆیە دەوامى جێهێشت ئەمەش بەپێى وتەى سەرچاوەیەک لەپۆلیسى داقوق.

رازى نەبوونى شیعەکانی داقوق و خورماتو بە دەوام کردنى بەرپرسە کوردەکان، لەکاتێکدایە چەندین خۆپیشاندانیان دژى بریارەکەى حکومەتى عێراق بۆ دەرکردنى هێزەکانى حەشدى شەعبى لەناوچەکانیان ئەنجامداو داواى مانەوەى ئەو هێزانە دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

XS
SM
MD
LG