Accessibility links

ئاسایشى یەکێتى بۆ کەرکوک دەگەڕێتەوە و سەرایە سەلامى شیعیش شارەکە جێدەهێڵن


حکومەتى عێراق کاربۆ ئاساییکردنەوەى بارودۆخى کەرکوک و رێگەدان بە گەرانەوەى بارەگا حیزبى و ئەمنیەکانى هێزە کوردیەکان دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ فەرمان بەهێزەکانى سەرایە سەلام کرا لە کەرکوک بکشێنەوە.

عەمید هەڵکەوت محەمەد بەرێوەبەرى ئاسایشى کەرکوکى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"حکومەتى عێراق داواى هاوکارى لێکردووین بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و هاوکارى کردنى دەزگا ئەمنیەکانى عێراق."

وتیشى"ئێمە داوامانکردووە وەکو پێش 16 ى مانگى رابردوو ، هێزەکانمان رۆڵى پێبدرێت لەنێو کەرکوکدا و بارەگامان هەبێت، گەرچى گفتووگۆ هەیە بەڵام رێککەوتن نەکراوە."

ناو بەناو لەنێو کەرکوکدا تەقە لەهێزە ئەمنیە عێراقیەکان دەکرێت، ئەمەش وایکردووە لەنێو شارەکەدا رێوشوێنى ئەمنى توند بگیرێتە بەر و ناو بەناو ماڵە کوردەکانیش بپشکنرێت، رەنگە عێراق بیەوێت بەهاوکارى ئاسایشى کوردى دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات.

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، گفتووگۆ لەنێوان هێزە کوردیەکان و حکومەتى ناوەندى بەردەوامە، بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکوک و گەرانەوەى هێزە کوردیەکان بۆ شارەکە، ئەوەش لەکاتێکدایە جگە لەیەکێتى نیشتیمانى، زۆربەى حیزبە کوردیەکان کەرکوکیان جێهێشتووە.

نازم کەهیە رێکخەرى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بەغدا نەرمى بۆ رێککەوتن لەگەڵ کورد دەنوێنێت، هەربۆیە ئەمرۆموقتەدا سەدر فەرمانى بەهێزەکانى سەرایە سەلام کردووە لەکەرکوک بکشێنەوە."

فەرمانەکەى موقتەدا سەدر بۆ کشانەوەى هێزەکانى سەرایە سەلام لەکەرکوک، لەکاتێکدایە رۆژى یەکشەمەى رابردوو خۆکوژێک و ئۆتۆمبێلێکى بۆمب رێژکراو بارەگایەکى سەرایە سەلامیان لەشەقامى ئەتڵەسى شارى کەرکوک کردە ئامانج و بەو هۆیەوە 6 کەس کوژران و نزیکەى 16 کەسى تریش برینداربوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00

XS
SM
MD
LG