Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ڕووداوەکانی کەرکوک دەردەبڕێت

  • VOA News

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر ڕاپـۆرتەکانی ئەم دوایـیانەی باس لە توندوتیژی لە نزیک شاری کەرکوک دەکەن.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش داوایان لە هەموو لایەنەکان کردووە هەڕەشە لە دژی یەکتر نەکەن و هێز بەکارنەهێنن، بەڵکو وتووێژ و دیالۆگێکی بنیادنەرانە ئەنجام بدەن بۆ هێورکردنەوەی گرژیـیەکان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و لە هەمان کاتیشدا پابەندی ماددەکانی دەستور بن.

ئەندامانی ئەنجومەنەکە جارێکی دیکە ڕێزی خۆیان بۆ سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی دووپاتکردەوە، وە داوایانکرد سەنگی بهێڵرێتەوە سەر هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی داعش. هەروەها ئەنجومەنەکە پشـتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی لە کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی وتووێژ لە نێوان لایەنە عێراقیەکاندا.

جێی ئاماژەیە ئەنجومەنی ئاسایش لە 5 ئەندامی هەمیشەیی و 10 ئەندامی ناهەمیشەیی پـێکدێت. (ئەمەریکا، ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەڕەنسا) هەمیشەیین و لە ئێستادا (بۆلیڤیا، میسر، ئەثیوپیا، ئیتالیا، ژاپـۆن، کازاخستان، سێنیگال، سوید، ئوکرانیا، ئوروگوای) ئەندامی ناهەمیشەیین.

XS
SM
MD
LG