Accessibility links

رووداوەکان لە دەمی رۆژنامەوانێکی ناو کەرکوکەوە لە کاتی هێرشەکاندا


رۆژنامەوانێک لە سەروەختی هێرشەکەی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبیدا بۆ سەر هێزی پێشمەرگە، شاری کەرکوک بەجێناهێڵێت. ئارام جەمالی رۆژنامەوان سەبارەت بە بارودۆخی شەڕەکانی ئەوکاتەو بارودۆخی خەڵک لەسەروەختی هێرشەکان و ئێستادا بۆ دەنگی ئەمریکا دەدوێت و هاوکات وەک لە ناوەندە جیهانییەکانی راگەیاندنەکاندا باسی لێوەدەکرێت، ئەمرۆ رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق وتیانە هێزە عێراقییەکان دەستیان گرتۆتەوە بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن وهاڤانای باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە کشانەوە.

ئەم پێشڕەوییەی هێزەکانی حکومەتی عێراق لە ناوچەی دوبسەوە دێت کە دوو کێڵگەی نەوتی تێدایە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدایە کە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی دای بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند بەسەر ناوچە جێناکۆکییەکاندا.

دوێنی هێزە عێراقییەکان دەستیان کرد بە پڕۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە جێناکۆکییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداددا و توانیان کەرکوک و زۆرێک لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و ئەمڕۆش دەستیان گرتەوە بەسەر قەزای شەنگالدا.

ئاسۆ جەبار بۆ زیانیاری زیاتر و گەیاندنی راستییەکان لەڕێی خودی شایەتحاڵەکانەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەوان ئارام جەمالدا سازکردووە....

ئارام جەمال دەڵێت "هەزاران رۆشنبیر و لایەنی سیاسی و سەرکردەو خەڵک و دۆستەکانمان چەندین ساڵە هاواردەکەن با هێزی پێشمەرگە یەک هێز بێت... ئەمانە هەمووی بەرئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەو فاشیلانەیە بوو."

ئارام جەمال دەڵێت "پێویستە ئەمانە دان بە شکستی خۆیاندا بهێنن."

دەشڵێت "جۆرێک لەپاشاگەردانی و بەجێهێشتنی خەڵک بە تەنیا دروستبوو، خەڵک هیچ متمانەیەکی بەو دوو هێزە سیاسییە نەماوە."

هاوکات دەشڵێت "پێویستە سەرکردایەتی کورد دان بە شکستی خۆیدا بهێنێت و حکومەتێکی رزگاری نیستیمانی دامەزرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:16 0:00

XS
SM
MD
LG