Accessibility links

هاوپەیمانان ڕاگەیاندنێک لەسەر ڕووداوەکانی کەرکوک بڵاودەکاتەوە


لە ڕاگەیاندنێکی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێونەتەوەییدا هاتووە پێدەچێت ڕووداوەکانی شاری کەرکوک جوڵەیەکی ڕێکخراوی هێزەکان بێت نەک هێرشکردن.

لەو ڕاگەیاندنەی ئەمڕۆ دووشەممەی هاوپەیماناندا هاتووە هاوپەیمانان ئاگاداری ڕاپۆرتەکانە سەبارەت بە تەقەکردنێکی سنوردار و ئەوەش کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕوویداوە لێکتێنەگەیشتن بووە و شتێک نەبووە بە مەبەست بووبێت.

هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مەشق و ڕاهێنانی بە هەردوو لای ئەم قەیرانە کردووە واتە هێزە سەربازییەکانی فێدراڵی و هەروەهاش هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک بەشێک لە شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

هاوپەیمانێتی داوا لە هەردوو لا دەکات سەنگی بخەنە سەر شەڕی داعش.

بەغدا و هەرێمی کوردستان بەردەوام لە ناکۆکیدا بوون سەبارەت بە ئایندەی شاری کەرکوک و پاش ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانیش ئەم کێشەیەی نێوانیان لەسەر کەرکوک زیاتر پەرەی سەند.

ژەنەراڵ ڕۆبیرت وایت سەکردەی هێزە زەمینیەکانی هاوپەیمانێتی دەڵێت بەردەوام دەبن لە هاندانی دیالۆگ لە نێوان دەسەڵاتدارانی عێراقی و کورددا و دەشڵێت دەبێت بەغدا و هەولێر بەردەوام سەنگییان لەسەر دوژمنی هاوبەش بێت واتە تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

XS
SM
MD
LG