Accessibility links

هێزەکانی عێراق دەڵێن چەند ناوچەیەکی گرنگی کەرکوکی کۆنترۆڵکردووە

  • VOA News

لەشکری عێراق دەڵێت هێزە سەربازییەکانی دەستیان گرتووە بەسەر بنکەیەکی سەرەکی ئاسمانی لە باکوری ساری کەرکوک کە بە ناوچە دابڕێندراوەکان دادەنرێت و هەروەهاش دەستیان گرتووە بەسەر فڕۆکەخانەیەک و چەند ناوچەیەکی تر لە دەوروبەری شارەکە.

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق کۆنترۆڵی بنکەی ئاسامانی (کەی یەک) یان کردووە دوابەدوای ئەو داوایەی حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری عێراق لە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کردبوو بۆ سەپاندنی ئاسایش لە کەرکوکدا.

لە پەیامێکدا بۆ عێراقیەکان عەبادی وتوویەتی ئەرکی لەسەرە پاش ئەو ڕیفراندۆمەی کورد کردوویەتی بۆ سەربەخۆیی کە بە مەترسییەک بۆ یەکپارچەیی عێراق ناودێری کردووە.

عەبادی دەڵێت ئەوەی عیراق کردوویەتی جێبەجێکردنی ئەرکی دەستورییە و بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی فێدراڵی و سەپاندنی ئاسایش و پاراستنی سامانی نیشتمانییە لە شارەکەدا و دەشڵێت حکومەتی عێراق پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانەی دەخوازێت لە کەرکوکدا.

هاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت ‌هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەت لە شارۆچکەی توزخورماتووەوە پێشڕەوییان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە.

کۆلۆنێل ڕایان دیلۆن دەمڕاستی هێزەکانی هاوپەیمانان بە دەنگی ئەمریکای گوتووە هاوپەیمانان لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشی ناو کەرکوک دەکەن و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەن خۆیان بە دوور بگرن لە هەموو هەنگاوێک لکە دەبێتە مایەی ناسەقامگیری وەرچەرخانی سەرنجەکان لەسەر شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

XS
SM
MD
LG