Accessibility links

قەزاى خورماتو بەچڕى بۆردومانکرا و کورد و حەشدى شەعبى یەکترى تۆمەتباردەکەن


سەر لە بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە ناو قەزاى خورماتوى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین بەچڕى هاوەنباران کرا، حەشدى شەعبى چەکدارە کوردە خۆبەخشەکان تۆمەتباردەکات و کوردیش هاوەنبارانکردنەکە بە پلانى گروپە چەکدارەکانى نێو حەشدى شەعبى دەزانێت.

عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەمڕۆ لەپشت شاخى هەنجیرەوە کە چەکدارە کوردەکانى تێدایە، نزیکەى 19 هاوەن ئاراستەى ناو خورماتو کراوە و بەو هۆیەوە 6 کەس برینداربوون."

وتیشى"دواتر بە مەدفەعى پشت شاخى هەنجیرەمان بۆردومانکرد و هێلیکۆپتەریش بۆردومانى چەکدارە کوردەکانى کرد."

لەبەرانبەردا محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى قەزاى خورماتو، ئاماژەى بەوەکرد لە گوندى یەنگیجەى رۆژهەڵاتى خورماتوەوە ناو قەزاکە بۆردومانکراوە، کە هێزەکانى حەشدى شەعبى لەناو گوندى یەنگیجەدان.

ناوبراو بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"حکومەتى عێراق بریارى داوە هێزەکانى حەشدى شەعبى لەخورماتو برۆنە دەرەوە و سوپاى عێراق جێگەیان بگرێتەوە، ئەوان دەیانەوێت بەو جۆرە کارانە شکست بەپلانەکەى عێراق بهێنن."

تۆمەتبارکردنى یەکترى لەلایەن کورد و تورکمانى شیعە بە هاوەنبارانکردنى قەزاى خورماتو، لەکاتێکدایە ئەمرۆ پەرلەمانى عێراق بریارى دا بەناردنى لیژنەیەکى پەرلەمانى بۆ قەزاکە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە لە روداوەکانى دواى 16 ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:13 0:00

XS
SM
MD
LG