Accessibility links

ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق: لیوایەک سەربازى سەرۆکایەتى کۆمار ڕەوانەى خورماتو دەکرێن


حکومەتى عێراق رەزامەندى دەربڕیوە بە ناردنى لیوایەک سەربازى کوردى پاسەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە بەغداوە بۆ قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، بەڵام هێشتا بڕیارى جوڵەکردن بۆ ئەو لیوایە بەرەو خورماتو نەدراوە.

عەبدوڵا عەلیاوایى ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمارى عێراق، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێیوتین، لە دواى چلەى ئیمام حوسێن لیوایەکى سەرۆکایەتى کۆمار کەکوردن لە بەغداوە رەوانەى قەزاى خورماتو دەکرێن."

وتیشى"بریارەکەى حەیدەر عەبادى بۆ ناردنى ئەو لیوایە، لەکاتێکدایە پێشتر دوو وەزیرە کوردەکەى عێراق خراپى بارودۆخى کوردەکانى خورماتویان پێگەیاندبوو."

دانیشتوانە کوردەکەى قەزاى خورماتو، لەرۆژى 16 ى مانگى رابردووەوە قەزاکەیان جێهێشتوە و بەپێى وتەى بەرپرسە کوردەکانیش، حەشدى شەعبى ژمارەیەکى زۆر ماڵى کوردى تەقاندۆتەوە و تاڵانکردووە.

حەسەن بارام جێگرى بازنەى حەمرین ى یەکێتى، ئاماژەى بەوەکرد کوردەکانى خورماتو دڵخۆشن بە هاتنى ئەو لیوا سەربازەى سەرۆکایەتى کۆمار بۆ خورماتو، وتى"بەڵام گەر حەشدى شەعبى لەخورماتو بمێننەوە، دۆخەکە باش نابێت و ئەو لیوایەش دەسەڵاتى لەقەزاکەدا نابێت."

قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، یەکێکە لە ناوچەکێشەلەسەرەکان کەدانیشتوانەکەى تێکەڵەیە لە عەرەب و کورد و تورکمانى شیعە و سونە، ماوەى زیاتر لە دوو ساڵە شەڕ و کێشمەکێش لەو قەزایە لەنێوان کورد و شیعە بەردەوامە، تا دواجار لەرۆژى 16 ى مانگى رابردوو حەشدى شەعبى تەواوى قەزاکەى کۆنترۆڵکرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00

XS
SM
MD
LG