Accessibility links

لایەنى کوردى: کارى دادگاى ئیدارى نیە بڕیارى داگرتنى ئاڵاى کوردستان بدات


کوتلەى کوردى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بریارەکەى دادگاى ئیدارى بۆ داگرتنى ئاڵاى کوردستان لەسەر دام و دەزگا حکومیەکانى کەرکوک بە سیاسى دەزانێت و کار بۆ تەمیز کردنەوەى دەکات، هەروەک داگرتنى ئاڵاکەش بەهەموو شێوەیەک رەتدەکاتەوە.

ئیبراهیم خەلیل، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بریارەکەى دادگاى ئیدارى بریارێکى سیاسیە نەک یاسایى ، چونکە ئەو دادگایە نابێت قسەلەسەر جیاوازى دەستورى لەنێوان حکومەتى ناوەندى و پارێزگاکان دا بکات."

وتیشى"بریارە دەکرێت لەماوەى مانگێکدا تەمیز بکرێتەوە، بۆیە ئێستا سەرقاڵى گفتووگۆ و راوێژى یاسایین بۆ تەمیز کردنەوەى بریارەکە."

چەند جارێک ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک داواى هەڵوێستى لەهەرێمى کوردستان و نوێنەرانى کورد لەبەغدا کردووە، پێشتریش کوتلە کوردیەکان لە بەغدا پشتگیرى خۆیان بۆ بڕیارى بەرزکردنەوەى ئاڵاى کوردستان لە کەرکوک دووپاتکردۆتەوە.

شوان داودى ئەندامى پەرلەمانى عێراق، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"پێشتر وەکو کوتلە کوردیەکان داوامانکرد دادگا بێ‌ لایەنانە و دوور لە دەستوەردانى سیاسى بریار بدات، بەڵام پێمانوایە بریارەکە کاریگەرى سیاسى بەسەرەوە دیارە."

دادگاى ئیدارى لەبەغدا لەسەر سکاڵاى چەند پەرلەمانتارێکى بەرەى تورکمانى بڕیارى داگرتنى ئاڵاى کوردستانى لەسەر فەرمانگە حکومیەکانى کەرکوک داوە و لایەنى کوردیش کە دەسەڵاتدارە لەو پارێزگایە داگرتنى ئاڵاکە رەتدەکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00

XS
SM
MD
LG